حوزه‌یران 03, 2018 16:49 Asia/Tehran
  • مه‌زنایه‌تیی‌ شه‌وی قه‌در

شەوی نۆزدەی مانگی ڕەمەزان یەکەم شەوی قەدر وشەوی چارەنووسە

شەوی قەدر شەوێکە کە لەساڵ دا هیچ  شەوێک ئەو فەزیلەتەی نییە کەلەودا باشترین  کردەوە  لە هەزار مانگ باشترە و لەو داچارەنووسی یەک ساڵەی مرۆڤ دیاری دەکرێت .

له‌ ئاینیی ئیسلامدا،  شه‌وی قه‌در، به‌نرخترین و باشترین شه‌و له‌ درێژایی ساڵدایه‌، گرینگایه‌تیی ئه‌و شه‌وه‌ به‌ راده‌یه‌که‌ که‌ نه‌ك هه‌ر ئایه‌تی جۆراوجۆر له‌ سوره‌ته‌کانی قورئانی که‌ریم له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌و شه‌وه‌ دابه‌زیوه‌‌ به‌ڵکو سوره‌تێکی سه‌ربه‌خۆش هه‌ر به‌و ناوه‌ و له‌ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ شه‌وی قه‌دردا له‌ قورئانی که‌ریمدا هاتووە‌.

بۆ روون کردنه‌وه‌ی زیاتری گرینگایه‌تیی ئه‌و شه‌وه‌، ده‌توانین دوو ده‌سته‌ ئایه‌تی قورئانی که‌ سه‌باره‌ت به‌و شه‌وه‌ نازڵ بووه وه‌ك نمونه بهێنینه‌وه‌

ده‌سته‌یه‌ک له‌و ئایه‌تانه باس له‌ گه‌وره‌یی و شه‌رافه‌تی یه‌گجار زۆری ئه‌و شه‌وه‌ ده‌که‌ن‌و ده‌سته‌یه‌کی دیکه‌ش پیشانده‌ری کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌و شه‌وه‌ن.له‌ روانگه‌ی قورئانی پیرۆزه‌وه ‌، مه‌زنایه‌تیی و شه‌رافه‌تی ئه‌و شه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌‌ كه‌ خوداوه‌ند فه‌رموویه‌تی‌؛ جاتۆ چ ده‌زانی شه‌وی قه‌در چییه‌؟' به‌ که‌مێک وردبوونه‌وه‌ له‌ ئایه‌ته‌کانی قورئانی پیرۆز که‌ به‌مجۆره‌ به‌ کار هاتوون‌، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که‌ خوداوه‌ند له‌کاتی ئاماژه‌، یا وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی‌ بابه‌تی زۆر گرینگ به‌مجۆره‌ روو له‌ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌یست(د.خ) ده‌کا و له‌گه‌ڵی‌دا ده‌دوێ‌.

بۆ وێنه‌ کاتێک به‌و شێوە ئاخاوتنە سەبارەت بە  قیامه‌ت و گه‌وره‌یی ئه‌و رۆژه‌،باسکراوه‌ که‌  ئاگادارکردنه‌وه‌ و راکێشانی سه‌رنجی خه‌ڵک بۆ لای  رووداوه‌ مه‌زنه‌کانی ئه‌و رۆژه‌ جێ مەبەست بووە‌.ئەگەر له‌ ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌كانی سوره‌تی قه‌دریش،دا، خوداوه‌ند بەمجۆرە له‌گه‌ڵ‌ خولقاوه‌کان و دوایین نێردراو‌ی خۆی   ده‌دوێ‌، به‌ دوای ده‌ربڕینی‌ مه‌زنایه‌تیی یه‌گجار زۆری ئه‌و شه‌وه‌یه‌.

له‌ کاریگه‌رییه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و شه‌وه‌ ده‌کرێ ئاماژه‌ بکه‌ین به‌ ده‌رنه‌کرانی عه‌زاب له‌و شه‌وه‌دا و له‌ ئه‌ماندا بوونی به‌نده‌کان له‌ سزادانی ئیلاهیی، چونکو خوداوه‌ند به‌ راشکاوی سه‌رتاسه‌ری ئه‌و شه‌وه‌ی‌ له‌ کاتی ده‌ستپێکەوە تاکو به‌ره‌به‌یان به لێورێژ له‌ سه‌لامه‌تیی ده‌زانێ

ان شاءالله له‌و شه‌وه پیرۆزانه‌ی وا به‌ناوی موباره‌كی‌ قه‌دره‌وه ڕازاونه‌ته‌وه‌، ده‌رفه‌ت بقۆزینه‌وه‌و له‌ خوداوه‌ندی موته‌عال داوای به‌خشین و مه‌غفیره‌ت و رێنمونی و به‌خته‌وه‌ری هه‌تاهه‌تایی‌ بکه‌.

 

 

 

سەرپەیڤ