حوزه‌یران 14, 2018 10:27 Asia/Tehran
  •  لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆک کۆماری و پەرلەمانیی تورکیا

سەرهەڵدانی ناکۆکی لە هاوپەیمانی پەرلەمانی "جمهور" لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆک کۆماری و پەرلەمانیی تورکیا.

وەدیهاتنی ناکۆکی لە نێوان پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە و پارتی بزووتنەوەی نیشتمانی

سەرمەت ئاتای بەربژاری پارتی بزووتنەوەی نیشتمانیی تورکیا لە شاری "غازی ئەنتەب" گوتی: بەربژارەکانی پارتی داد و گەشە، پێویستییەکانی هاوپەیمانی لەگەڵ پارتی بزووتنەوەی نیشتمانی بەجێ ناهێنن و داوا لە خەڵک دەکەن  کە دەنگ نەدەنە پارتی بزووتنەوەی نیشتمانی.

هەر لەم پەیوەندییەدا "باریش یارکاداش" نوێنەری پارتی کۆماری گەل لە شاری ئەستەموڵ لە تویتەرەکەیدا نووسیویەتی" بە هۆی دەنگی کەمی پارتی بزووتنەوەی نیشتمانی لە ڕاپرسییەکانی هەڵبژاردنەکاندا، خودی ئەردۆغان و پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە بەنیازن بەرە بەرە لەم پارتە دوور بکەونەوە. بێگومان سەرهەڵدانی ناکۆکی لە هاوپەیمانی جمهوور، زەبری قورس دەوەشێنێ لە پارتی داد و گەشەی تورکیا.

هەڵبژاردنەکانی پێش وەختی سەرۆک کۆماری و پەرلەمانی تورکیا، لە 24ی ژووئەنی ئەمساڵی زایینی بەڕێوە دەچێ.

دوا ڕاپرسی گۆڕانکاری و چاکسازی دەستووری تورکیا، لە ڕۆژی 4ی ئەپریلی ساڵی 2017 لەلایان خەڵکی تورکیاوە پشت ڕاست کراوەتەوە.

 

 

بێگومان، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆک کۆماری و پەرلەمانی تورکیا بایەخێکی زۆری هەیە و لە ڕاستیدا ئەو هەڵبژاردنانە، بەردی بناغەی بەڕێوەچوونی داڕشتی سەرۆک کۆمارەتی تورکیا دادەنێ و بۆ یەکەم جار لە مێژووی دامەزرانی "کۆماری تورکیا"، ژوماری نوێنەرانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە دەگاتە نزیک بە 600 کەس و ئەم ژومارەیە ئەتوانێ کاربکاتە سەر گۆڕانی پێکهاتەی ئەندامانی پەرلەمان و هەروەتر هەڵوێستەکانیان.

لەم هەلومەرجەدا، وەدیهاتنی ناکۆکی لە هاوپەیمانیی جمهوور، زەبرێکی قورسە بۆ خودی ڕەجەب تەیەب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا و پارتەکەی بن ڕکێفی ئەو.

لەو خەسارانە ئەتوانین ئاماژە بکەینە دابەزینی ئاستی دەنگەکانی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆک کۆماری و هەروەتر ژوماری لاگرانی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا.

سەرپەیڤ