پێنجەمی گەلاوێژ؛ ساڵڕۆژی ئۆپەراسیۆنی مێرساد
پێنجەمی گەلاوێژ؛ ساڵڕۆژی ئۆپەراسیۆنی مێرساد؛ ئاوابوونی ھەتاھەتایی مونافقین
ئۆپەراسیۆنی مێرساد؛ دوا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئێران لە شەڕی داسەپێندراوی هەشت ساڵەی ئێراق دژ بە ئێرانە.

٢٧ی جولای (٥ی گەلاوێژ) وەبیرهێنەری ئۆپەراسیۆنێکە کە ٢٥ ساڵ لەمەوبەر لە وەڵامی دەسدرێژیی سەربازیی گرووپی مونافقین بۆ سەر خاکی ئێران بەڕێوە چوو ، تا ڕادەیەک کە لە ماوەی چەن ڕۆژدا ڕێکخراوی هیچ و پووچی مونافقین تا لێواری تیاچوونی یەکجاری پاڵ پێوەنرا.
مونافقینی نیشتمانفرۆش تەنیا چوار ڕۆژ پاش قەبووڵ کرانی بڕیارنامەی ٥٩٨ بۆ جێبەجێ کردنی ئۆپەراسیۆنی "فروغ جاویدان" لە کاتێکدا کە تەیار کرابوون بە کەرەستە و داکۆکیی ڕژێمی بەعسی ئێراق و ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی، بەرەو ئێران وەڕێ کەوتن.

لە یەکەم کاژێرەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا کە بە خەون و خەیاڵی دەس گرتن بە سەر تاران و ڕووخاندنی حکومەتی کۆماری ئییسلامیی ئێران دەست پێبوو، توانیان دوو شاری سەرسنووریی سەرپێڵ و ئیسلام ئاباد لە پارێزگای کرماشان کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام لە کاتێکدا کە خەریکی ئامادە کردنی خۆیان بۆ چوونە نێو کرماشان بوون، کەوتنە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەوان هێزی زەوینی و ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

جادەی بەرەو کرماشان هەر لە هەمان کاژێرە سەرەتاییەکاندا تژی بوو لە کەرەستەی جەنگیی سووتاو و کاردانەوەی خێرای هێزە سەربازییەکانی ئێران بووە ھۆی ئەوەی کە مونافقین ناچار بە هەڵاتنێکی سەرشۆڕانە بن و زەبرێکی یەکجار قورسیان لێ بکەوێت و چەکدارەکانیان بە تەواوەتی تەفروتونا ببن.
لە ئۆپەراسیۆنی مێرساد زیاتر لە ٤ هەزار و ٨٠٠ ئەندامی مونافقین کوژران و بریندار بوون کە لە نێویاندا ژمارێکی زۆر لە کادێڕانی ئەو ڕێکخراوەیە و فەرماندەرانی باڵاشی دەبیندران.

مێژووی گرووپی مونافقین ئاڵاوە بە کردەوەی تۆقێنەر و دژە مرۆیی ئەندامانی ئەم پێکهاتەیە لە تیرۆر، ئەشکەنجە و کوشتنی ١٢ هەزار کەس لە خەڵکی بێ دەرەتانی ئێران.

مونافقین بە پێی شوناسی لادەرو دڕندەکارانەیان، زوڵم و زۆرێکی بەربڵاویشیان لە خەڵکی عێراق کرد بەتایبەت لە سەرکوت کردنی دڕندانەی کوردەکانی باکووری ئێراق لە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە ئەنفال (١٩٨٨-١٩٨٩) کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە ١٨٠ هەزار کوردی ئێراقی، بە شێوەی هەواهەنگ و پلان بۆ داڕێژراو هاوکاریی ڕژێمی بەعسی عێراقیان کرد.
