مەشقی «پێغەمبەری ئەعزەمی ١٢» پەردە لادان لە سەر ئۆپراسیۆنی ھەڵمەتبەرانە لە دکتۆرینی بەرگریکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران
مەشقی سەربازیی پەیامبەری ئەعزەمی 12 بە پەیامی ئاشتی و بە رەمزی یا رەسولەڵڵا(دخ) لە دورگەی قشمی باشووری ئێران
قۆناغی کۆتایی مەشقی «پێغەمبەری ئەعزەمی ١٢» ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دروشمب« نومایش کردنی دەستەڵات و ئاسایشتی پاوەجێ لە ساری یەکگرتنی نیشتیمانی و پێکھێنانی بارستایی تازەی بەرگریکارنە» لە ناوچەی کەنداوی فارس بە سەرکەوتوویی بەڕێوە چوو.
لە قۆناغی کۆتایی مەشقی «پێغەمبەری ئەعزەمی ١٢» ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بۆ یەکەمجار پەردە لە سەر ئۆپراسیۆنی ھەڵمەتبەرانە لە دکتۆرینی بەرگریکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لادرا.
کۆماری ئیسلامیی ئێران خاوەنی سنوورێکی پان و بەرینی زەوینی و دەریاییە. پاراستنی ئاسایشتی ئەم سنوورانە، پێویستی بە ھەبوونی ھێزی پسپۆڕو کارامەو مەشق پێکراوە بە بەھرە وەرگرتن لە کەرەستەو تفاقی بەرگریکارانەو بەرپەرچدەرانەی بەھێز. ئینجا بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پێویستییەش سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران خاوەنی دەستەڵاتێکی جەنگاوەرانەیە لە ئاستی ستراتژیکی دا و بەوپەڕی دەستەڵاتەوە دەتوانێ ئاسایشت لە دەرەوەی سنورەکانی ئێرانەوە دابین بکات.
سەرداری سەرلەشکر "محەممەد عەلی جەعفەری" فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی دەست پێ کرانی مەشقی "پێغەمبەری ئەعزەمی١٢" لە دوورگەی قشم لەباشوری ئێران، لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێراندا ڕایگەیاند:ئەو مەشقە سەربازییە وەڵامێک بوو بە بانگەشەو ئیدیعای دوژمنان، ئەوانە با بزانن کە توانای بەرگری کردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ پێشگرتن و بەرەڤانیکردنە.
سەرداری سەرلەشکر "محەممەد عەلی جەعفەری" فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هیوای خواست؛دوژمنان زیاتر لە ڕابردوو پەیان بردبێ بەتوانای وەڵامدانەوەی ئێران.
ئەمڕۆکە ھێزە چەکدارەکانی ئێران خاوەنی توانایی سەربازییە لە ئاستێکی ھەرەبەرزدا. ئا لەم ئاراستەیەش دا بارستایی بەرپەرچدانەوەو بەرگریکردن بە تایبەت لە بواری بەرەڤانیی موشەکی بووەتە ھۆی ئەوەی کە ھزرگەی موتاڵای ستراتژی، دەستەڵاتی سەربازیی ئێران وەک ھێزێکی دیاریکەر بە دەستەڵاتێکی نەگۆڕ ھەڵسەنگێنێ.
دامەزراوەی نێونەتەوەیی موتاڵای ستراتژیانە کە ھزرگەیەکی بریتانییە، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە توانایی سەربازیی ئێران، ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لەوە ئاگادار کردووەتەوە کە نابێ بەدووی ئامانجێکی مەحاڵ واتە سڕینەوەی موشەکەکانی ئێرانەوە بن.
بەڵام دیارە ئەم تواناییە قەت بە واتای ھەڕەشەو مەترسی نییە، بەڵکو ئێران خوازیاری ئاسایشتە بۆ ھەموو وڵاتانی ناوچەکەو جیھان.