کانونی یه‌که‌م 25, 2018 15:53 Asia/Tehran
  • ئامانجە نەهێنی و ئاشکراکانی چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا

چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا

وەزیری بەرگری خۆلە کارکێشاوی  ئەمریکا لە دوایین ڕۆژەکانی سەرۆکایەتییەکەی لەسەر پێنتاگۆن، فەرمانی چوونەدەری هەموو هێزە ئەمریکییەکانی لە سووریا، واژۆ کرد.

جیمز ماتیس وەزیری بەرگری خۆلە کارکێشاوی  ئەمریکا

لەو فەرمانەی وا جیمز ماتیس، واژۆی کردووە، چۆنیەتی  چوونەدەری نزیک بە دوو هەزار هێزی سەربازی ئەمریکی لە سووریا و کاتی دەرکەوتنیان، دیاری کراوە، بەم حاڵەشەوە، شیکاری وردی ئەم بابەتە نەخراوەتە بەردەستی میدیاکانەوە.

  فەرمانی جیمز ماتیس بۆ چوونەدەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا

هێزە ئەمریکییەکان لە کاتی پەلاماری ئاژاوەگێڕان و تیرۆریستەکان لە دژی حکوومەتی سووریا، بەڕێ کران بۆ ئەو وڵاتە تا پاڵپشتی لە تاقمە دژە سوورییەکان بکەن. لە ماوەی ئەو ساڵانەی وا ئەمریکییەکان لە سووریادا بوون، بە جاران ڕاپۆرتگەلێک لەمەڕ لاگری و پشتیوانی سەربازی و لۆجەستیکی ئەمریکییەکان لە تیرۆریستەکان، بۆ نموونە تیرۆریستەکانی هاوپەیمانی داعش و تەنانەت خودی داعشییەکانیش بڵاو کراوەتەوە.

بەم حاڵەوە، تەڤگەری ڕۆژئاوایی – عەرەبی – عیبریی دژی حکوومەتی سوریا، سەرباری بوونی پاڵپشتی بەربڵاوی سیاسی، ئابووری و سەربازی، لە ئەنجامدا بۆی نەکرا لەسەر هێزە حکوومییەکانی سووریا و هاوپەیمانە ناوچەیی و واوە ناوچەییەکانی دیمەشق، سەرکەون و تیرۆریستەکان بەسەر ئەو وڵاتەدا زاڵ بکەن.

لایهنگری هێزە ئەمریکییەکان لە تیرۆریستەکانی داعش

هەڵبەت خۆوەردانی ڕاشکاوانەی ئەمریکا ئەویش بە قازانجی تیرۆریستان و ئاژاوەگێڕان، زەبری قورسی سیاسی و ناسیاسی لەو وڵاتە وەشاند. هەروەها بەردەوامبوونی تێچووی قورسی سەربازی گەریی حکوومەتی ئەمریکا و ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی سەربازی بەردەوام هەر لە ئەفغانستانەوە بگرە تا عێراق، سووریا، لیبی و یەمەن، گوشاری زۆری خستبووە سەر خەزێنەی  دەوڵەتی ئەمریکا و بووەتە هۆیی هەڵکشانی ئاستی بۆچوونی دژایەتی لەگەڵ شەڕی هاووڵاتییە ئەمریکییەکان. بەسەرەنجدان بەم بابەتانە، ئەنجام، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، ناچار بوو بڕیاری چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا دەر بکات. مەزەندە دەکرێت نوشستی هێنانیس پلانەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستانیش، ببێتە هۆی چوونەدەری هەموو یاخود بەشێکی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە.

چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان 

بەم حاڵەوە هەندێک لە ڕەوت و لایەنە سیاسییەکان، کەسایەتییەکان و تەنانەت هەندێک لە وڵاتان کە بەردەوامبوونی سیاسەتە خۆوەردەرانەکانی ئەمریکا بە گوێرەی بەرژەوەندیی خۆیان مانا دەکەنەوە، ڕەخنەیێکی زۆریان گرتووە لە بڕیاری چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا.

چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا

ئەم تاقم و گرووپانە لەهەوڵی ئەوەدان ئەو بابەتە بە هەڕەشەیێکی جیددی لە قەڵەم بدەن بۆ ئاشتی و پاوەجێی ناوچەکە و تەنانەت بە دەسەڵات گەیشتنەوەی داعشیش. لەحاڵێکدا گەیشتنی ئەمریکا بۆ ناوچەکە لە ساڵی 1990 بە بیانووی ڕزگار کردنی کووەیت و دواتر هێرش کردنە سەر عێراق  لە ساڵی 2003 بە مەبەستی خستنی سەددام، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوقمی ئاژاوە و بشێوی کرد و هەر بە هۆی ئەم ناهێمنییانەوە، تاقمگەلێکی تیرۆریستیی وەکوو داعشیش، سەریان هەڵدا.

چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچه

هەر ئێستاکەش سەبارەت بە ئامانج و نیازەکانی دەوڵەتی ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەری هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا، گومان لە ئارادایە. هەندێک لە نیشانەکان باس لەوە دەکەن کە ترەمپ بە مەبەستی ڕاکێشانی ڕەزامەندی لاگرانی نێوخۆیی خۆی، لەڕواڵەتدا، بیچمی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەگۆڕێ و لەوانەشە، ئەنجام، ئەو تاقمانەی وا لە سەربازیگەریی ئەمریکا قازانجیان بەر دەکەوێت و بە "پشکدارانی شەڕ" ناسراون، ستراتژیای خۆوەردەرانەی ئەمریکا  لە هەر سووچ و قوژبنێکی دیکەی دونیا بەردەوام بکەن.

سەرپەیڤ