موشەکی کرووزی دوور بڕی زەوینی مووشه‌کی هوه‌یزه له سیسته‌می به‌رگری ئێران
موشەکی هووەیزە کە بە پێشکەوتووترین تەکنۆلۆژیای رۆژی جیهان لە لایەن پسپۆران و زانستوەرانی ئێرانی سازکراوە
ده‌سکه‌وته‌کان سه‌ره‌ڕای بایکۆت و گوشاره‌کانی دوژمنان، جارێکی دیکه ئه‌و درووشمه‌ی سەلماند که ئێمه ده‌توانین و پیشان ده‌دات که شۆڕشی ئیسلامی به‌رده‌وام به هێزه‌وه درێژه به ڕێگای ئاشکرای خۆی ده‌دات.
ئەمساڵیش چلەمین بەهاری شۆڕشی ئیسلامی لە کاتێکدا دەست پێ دەبێ کە ئێران لە هەموو بوارێک‌دا لەوپەڕی سەربەخۆیی و دەسەڵاتدارییەوە بەرامبەر بە هەموو هەڕەشە و گوڕەشەیەک ڕاوەستاوە و لێبڕاوانە و بە هەموو تواناوە بەرەو پێشەوە هەنگاو هەڵدەگرێ.
هاوکات له گه‌ڵ یاده‌کانی چله‌مین ساڵۆگه‌ڕی ئینقلابی ئیسلامی ئێران، پەردە لادرا له‌سەر مووشه‌کێکی نوێ به ناوی هوه‌یزه. ئه‌م مووشه‌که به فه‌رمی که‌وته سیسته‌می به‌رگری ئه‌م وڵاته‌وه.
ئه‌میر حاته‌می وه‌زیری به‌رگری ئێران له ڕێوڕه‌سمی پەردە لادان لەسەر مووشه‌کی هوه‌یزه وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دابینکردنی ئاسایشی نیشتمانی و به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌کانی، موڵه‌ت له که‌س وه‌رناگرێت.
مووشه‌کی هوه‌یزه هێمای بڕوابه‌خۆبوون و ده‌سکه‌وتێکی گرنگی به‌رگری کۆماری ئیسلامی ئێرانه به که‌ڵک وه‌رگرتن له پێشکه‌وتن و ته‌کنۆلۆژیای نوێیە و پیشان ده‌دات که کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له هه‌مان ئاستدا وه‌ڵام ده‌داته‌وه و هیچ به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگێک ڕێگری له مسۆگه‌ربوونی ئامانجه‌کانی گه‌لی ئێران و ئیراده‌ی به‌هێزی ئه‌وان به تایبه‌ت له بواری به‌رگریدا ناکات.
موشەکی هووەیزە کە بە پێشکەوتووترین تەکنۆلۆژیای رۆژی جیهان لە لایەن پسپۆران و زانستوەرانی ئێرانی سازکراوەو مه‌ودای 1350 کیلۆمه‌تر ده‌بڕێت و دژ به ئامانجه وشکانییه‌کان به کار دێت.
پاش وه‌به‌رهێنانی مووشه‌کی کرووزی سومار به مه‌ودای 700 کیلۆمه‌تری، مووشه‌کی کرووزی هوه‌یزه به ده‌سکه‌وتێکی هه‌ره گرنگی بواری به‌رگری ئێران هه‌ژمار ده‌کرێت.
دوژمنانی نیزامی کۆماری ئیسلامی لە هەموو ئەم ساڵانەدا بە هەموو چەشنە پیلانگێرییەک هەوڵیان داوە ئێران تەریک بخەنەوە و خەڵک لە شۆڕشی ئیسلامی هیوابڕاو بکەن، بەڵام وێڕای ئەو هەموو پیلانگێڕییانە نەیانتوانی، زەبرێک لە بنەما و بنچینەی ئینقلاب و نیزامی کۆماری ئیسلامی بدەن.
دوژمنان ده‌بێت بزانن که ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه قه‌د ڕاناوه‌ستێت و شۆڕشی ئیسلامی گه‌لی ئێران تا گه‌یشتن به دوا ئامانجه‌کانی به‌رده‌وام ده‌بێت و گه‌مارۆ و سزا ئابورییه‌کان ناتوانێت گه‌لی ئێران له گه‌یشتن به‌م ئامانجانه پاشگه‌ز بکاته‌وه.