فستیڤاڵی مۆسیقای ناوچەیی "سنووروانانی هەرێمی کۆن"
یەکەم فستیڤاڵی ناوچەیی مۆسیقای ڕۆژئاوای ئێران
سەرزەوی کەونارایی و مێژوویی کرماشان، خاوەنی مێژوویێکی دەوڵەمەندە لە بواری ، مۆسیقا، گۆرانی و ڕەنگدا. مور، هۆرە، تەموورە و دەف، ناوی چوار گۆرانی و مۆسیقای خۆجێی کرماشانە.
یەکەم فستیڤاڵی ناوچەیی مۆسیقای ڕۆژئاوای ئێران لەژێرناوی "سنووروانانی هەرێمی کۆن" ڕۆژی پێنجشەممە 2ی ڕەشەممە بە ئامادە بوونی هونەرمەندان و گرووپە مۆسیقاییەکانی پارێزگای کرماشان، هەمەدان، کوردستان، ئیلام و لوڕەستان لە شارستانی قەسری شیرینی پارێزگای کرماشان و بە بەشداریی مامۆستایانی نێوبەدەرەوەی مۆسیقا و بەرپرسانی پارێزگا و شارستان دەس پێ بوو.
ئەم فستیڤاڵە بە ئامانجی پارستن و گەشەپێدانی مۆسیقای خۆجێی و مەقامی و بە بەشداریی گرووپە مۆسیقاییەکان لەو شارستانە سنوورییە بەڕێوە چوو.
لەم فستیڤاڵەدا لە نێوان 97 بەرهەمی نێردراو، 33 بەرهەم لە هونەرمەندانی پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام، لوڕستان، هەمەدان و کوردستان لە 2 بەشی مۆسیقای بەکۆمەڵ و تەموورە ژەنین، پێشکەشی ئامادەبووان کرا.
ئەم فستیڤاڵە بە ئامادەبوونی هونەرمەندانێکی ناوداری وەکوو "مامۆستا عەلی ئەکبەر مورادی، و "،مامۆستا عەلی ئەکبەر شکارچی" بەڕێوە چوو.
لە کۆتایی فستیڤاڵی مۆسیقای ناوچەیی "سنووروانانی هەرێـمی کۆن" لەمیانەی ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، براوەکان خەڵات کران.