ساڵرۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی عەلی (ع) پیرۆزبێت
حەزرەتی عەلی کوڕی ئەبیتالب (ع)، ئامۆزا و زاوا و جێگری پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) سێزدەی ڕەجەب بیست وسێ ساڵ بەرلە هیجرەت، لە نێو ماڵی کەعبە لەدایک بوو.
حەزرەتی عەلی ئیبنی ئەبی طالب (ع) لە سێزدەهەمی مانگی ڕەجەب لە حاڵێکدایە کە دیواری ماڵی کابە لە ڕووی دایکی فاتمەی بنتی ئەسەد کرایەوە و ڕۆیشتە نێو ماڵی خودا ، لە دایک بوو.
حەزرەتی ئیمام عەلی (ع) لە سەردەمی تازە لاوی لەلای ڕەسوڵی خۆشەویستی ئیسلام (د.خ) گەورە بوو .
بەڕێزیان یەکەم کەسێک بوو کە هاتەسەر ئایینی ئیسلام و لە هەموو قۆناخەکانی تەبلیغ و بڕەوپێدانی دینی موبینی ئیسلام لەلایەن پێغەمبەری خۆشەویست (د.خ) سەرەکی ترین یاوەری ئەو حەزرەتە بوو.
گیانبازی و له خۆبردوویی له گۆره‌پانی جیهاد، ئاماده‌بوون له 26 غه‌زوه له‌و 27غه‌زوه‌یه‌ي پێغه‌مبه‌ر(ص) و به‌شداریی له سریه‌ی جیاجیا، نووسینه‌وه‌ی وه‌حی و رێک وپێک کردنی زۆرێک له به‌ڵگه مێژوویی و رامیارییه‌کان ونووسینی نامه‌ی بانگه‌واز و بانگهێشت کردنه‌کان له شانازی و زانیارییه‌کانی دیکه‌ی حه‌زره‌تی عه‌لی(ع)ه. به‌ڕێزیان هه‌م ئایاتی مه‌کی و هه‌م ئایاتی مه‌ده‌نیی تۆمار ده‌کرد.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوو که پێغه‌مبه‌ر(ص) فه‌رمانی ئوخووه‌ت و برایه‌تيی ده‌رکرد له نێوان موسوڵماناندا و په‌یمانی برایه‌تیشی له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تی عه‌لی(ع) گرێدا و روو له حه‌زره‌تی عه‌لی فه‌رموویان: ' تۆ برای منی له دونیا و قیامه‌تدا، سوێند به‌وخودایه‌ی که منی بۆ حه‌ق هه‌ڵبژاردووه.... تۆ هه‌ڵده‌بژێرم بۆ برایه‌تی خۆم، برایه‌تیه‌ك که هه‌ر دوو جیهان بگرێته‌وه'.
لەروژژمیری کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵڕۆژی لە دایک بوونی ئیمامی شیعەکانی جیهان بە ناوی ڕۆژی باوک ناودێر کراوە.
حەزرەتی عەلی (ع) دەفەرموێ : سەرم سووڕ ماوە لەو کەسانەی کە: بەدوای جیهانێکەوەن کە رۆژ لە دوای رۆژ لێی دوورتر دەبنەوە و خافڵن لە ئاخیرەتێک کە رۆژ لەدوای رۆژ لێی نزیکتر دەبنەوە.
هەر هەموو ئەو سیفەتە باش و بەرزانەش لە ئاستێکی بەرزدا بەعەلی ئیبنی ئەبی تالیب بە میرات مایه‌وه. کتێبی بە نرخی نەهجولبەلاغە به‌شێکه لەخوتبە و نامەکان وقسە کورت و به‌نرخه‌کانی حەزرەتی عەلی (ع) ودڵۆپێکە لەئۆقیانوسی مەعارفی ئیلاهی.
حەزرەتی عەلی (ع) دەفەرموێ:" لەگەڵ خەڵک وا بجووڵێنەوە کە ئەو دەم کە مردن خەڵک بۆ ئێوە بگرین و ئەگەریش دەژیان لەگەڵتان دا مێهرەبان بن".
کەناڵی جیهانیی سەحەری کوردی ، گەیشتنی ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی عەلی (ع) لە هەموو موسوڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان ، پیرۆزبایی دەکات.