ئادار 22, 2019 10:00 Asia/Tehran
  • كۆچی دوایی په‌یامهێنه‌ری كه‌ربه‌لا

حه‌زره‌تی زه‌ینه‌ب، کچی نازداری حه‌زره‌تی عه‌لی ئیبنی ئه‌بی تالب(ع) و  حه‌زره‌تی فاتیمه‌ی زه‌هرا(س)یه‌.

حه‌زره‌تی زه‌ینه‌ب، کچی حه‌زره‌تی عه‌لی ئیبنی ئه‌بی تالب(ع) و  حه‌زره‌تی فاتیمه‌ی زه‌هرا(س)یه‌.
ئه‌و حه‌زره‌ته ژیانی شیرینی خۆی له‌ ته‌نیشت باب و دایک و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان(پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستی ئیسلام(ص) و براکانی ئیمام حه‌سه‌ن و ئیمام حوسێن(ع)، )ده‌ست پێکرد.
ژیانی پڕ له‌ ره‌نج و مه‌ینه‌تيی زه‌ینه‌ب(س) دوای ته‌مه‌نی پێنج ساڵان و، هاوکات له‌گه‌ڵ کۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستی ئیسلام(ص) ده‌ستي پێکرد.

حه‌زره‌تی زه‌ینه‌ب له‌ درێژایی ژیانیدا تووشی زۆر ناخۆشی ده‌بێ و خۆراگرتری ده‌کا بۆوه‌ی په‌یامهێنه‌ری عاشورا بێ. موسیبه‌تی شه‌هید کرانی ئه‌میری موئمینان (ع) و ئیمام حه‌سنی موجته‌با(ع) زه‌ینه‌ب خۆراگرتر ده‌کا. دواتر کاتی کۆچکردن ده‌گا و له‌ ساڵی 60ی کۆچی و هاوڕێیي براکه‌ی ئیمام حوسێن(ع) له‌ مه‌دینه‌ بۆ مه‌ککه‌ و له‌وێوه‌ به‌ره‌و که‌ربه‌لا وه‌رێده‌که‌ون، که‌ربه‌لا گۆڕه‌پانی شه‌هيد کرانی برا و برازاکانی زه‌ینه‌به‌و هه‌مووی ئه‌وانه‌ کچی عه‌لی(ع) ده‌کاته‌ شێره‌ژنێک و‌ ده‌بێته‌ سه‌رقافڵه‌ی کاروانی یه‌خسیره‌ رزگاری به‌خشه‌کان له‌ ئێواره‌ی رۆژی عاشورادا.

 گڵکۆی پاکی حه‌زره‌تی زه‌ینه‌ب(س) له ده‌میشقي سوریا

دوای ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی خێوه‌ته‌کان له‌ شه‌وی یازده‌ی مانگی موحه‌ڕه‌مولحه‌رامی ساڵی 61ی کۆچيی مانگی و سه‌ره‌ڕای بوونی خه‌م و مه‌ینتێکی زۆر له‌ ناو دڵی زه‌ینه‌بدا، کاتی نیوه‌شه‌و و به‌ باڵایه‌کی چه‌ماوه‌ نوێژ به‌جێدێنێ و رۆژی دواتر هاوڕیی ئیمام سه‌جاد و باقيی یه‌خسیره‌کان، ده‌يبه‌نه کوفه‌.


له‌ کوفه‌دا، حه‌زره‌تی زه‌ینه‌ب(س) ده‌به‌نه‌ مه‌جلیسی ئینبی زیاد، به‌ڕێزی ،له‌ حالێکداكه که‌نیزه‌کانی له‌  ده‌وروبه‌ری دان‌، به‌ شکۆیه‌کی تایبه‌ت دێته‌ ناو مه‌جلیسه‌که‌وه و ئاورله عوبه‌یدوڵڵاش  ناداته‌وه‌.
له‌ شام و له‌ به‌رانبه‌ر یزیدیشدا به‌ خوتبه‌یه‌کی ره‌سا و گه‌رم و گوڕ، یه‌زید ریسوا و شه‌رمه‌زرا ده‌کا و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌‌ یه‌خسیری چنگی خوێنرێژترین تاغوتی زه‌مانه‌ بووه، وه‌ها حه‌ماسه‌یه‌کی خوڵقاند که‌ بنه‌ماکانی ده‌سه‌ڵاتی کوری موعاویه‌ی وه‌له‌رزه‌ خست.

کاری حه‌زره‌تی زه‌ینه‌ب راگه‌یاندنی په‌یامی خوێنی شه‌هیدان بوو و چه‌نده‌‌ جوانیش ئه‌و په‌یامه‌ی خۆی گه‌یاند. حه‌زره‌تی زه‌ینه‌ب(س) شێره‌ژنی ده‌شتی که‌ربه‌لا دواجار و پاش ته‌مه‌نێک به‌ره‌ڤانی له‌ رێبازی حه‌قی ویلایه‌ت و ئیمامه‌ت له‌ 15ی ره‌جه‌بی ساڵی 63ی کۆچيی مانگی، کاتێک هاوڕیی هاوسه‌ری به‌ڕێزی عه‌بدوڵلاي كوري جه‌عفه‌ر سه‌ردانی شامی کردبوو، کۆچی دوایی کرد و ته‌رمي پيرۆزي ئه‌و خاتوونه‌ خۆشه‌ویسته‌ هه‌ر له‌وێ به‌ خاک ‌سپێردرا.

 گڵکۆی پاکی حه‌زره‌تی زه‌ینه‌ب(س) له ده‌میشقي سوریا

مه‌رقه‌دی مه‌له‌کوتیی ئه‌و حه‌زره‌ته ‌له‌ ده‌میشقي(سوریا) ئێستاکه‌ زیاره‌تگای ئه‌وینداران و هۆگرانی ئه‌هلی به‌یتی عیسمه‌ت و ته‌هاره‌ت(ع)ه‌.

 

 

سەرپەیڤ