کاردانەوەی بەربڵاو و ڕق و تووڕەیی نواندنی خەڵکی جیهان لەمەڕ کەتن و جینایەتەکانی سەعوودییەکان لە پێناو ئیعدام کردنی هاووڵاتیانی شێعەی عەرەبستانی
جینایەتی سەعوودییەکان لە پێناو ئیعدام کردنی هاووڵاتیانی بێ تاوانی عەرەبستانی
وەزارەتی نێوخۆی عەرەبستان ڕۆژی سێشەممە 23ی ئەپریل ڕایگەیاند 37 کەس لە هاووڵاتیانی ئەو ووڵاتەی کە 32یان کەمینەی شێعە بوون بە تۆمەتی تیرۆریست بوون، ئیعدام کردووە. ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە گوایە سەعوودییەکان ئەو 37 کەسەیان سەر بڕیوە. لەڕاستیدا ڕەوشەکە پیشاندەری هەڵاواردنی بەربڵاوی ئایینییە لە عەرەبستانی سەعوودیدا.
ئیعدامی 37 هاووڵاتی عەرەبستانی لەلایان ئالی سەعودەوە بەرەو ڕووی کاردانەوەی بەربڵاوی جیهانی بووەتەوە، بەڵام لە سای پاڵپشتیی ئەمریکا، هێشتا پیاوکوژانی سەعوودی بایکۆت نەکراون و بەدوورن لەهەر چەشنە سزادانێک.
بەدوای ئەم کەتنەی ئالی سەعوود، کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی ئازادیی ئایینی ئەمریکا داوای کردووە کۆشکی سپی بە فەرمی لەبەرامبەر ئەم سەرکوت کردنەوە و بنپێ کردنی ئازادییە مەدەنی و ئایینییەکان و مافی مرۆڤ لە عەرەبستاندا، کاردانەوەی ڕاشکاوانە پیشان بدات.
میشل باشلە، کۆمیسری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان وێڕای شەرمەزار کردنی ئەم بابەتە، پەرۆشی دەربڕی سەبارەت بە نەبوونی ڕەوتی دادەڤانی دادپەروەرانە لە سەعوودیا و هەروەها گەیشتنی ڕاپۆرتگەلێک هاوپەیوەند بە " دانپێدانانی زۆرەملیانەی بەندییەکان بە هۆی ئەشکەنجە و تۆقاندنەوە".
ڕێکخراو و کۆڕوکۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان و چالاکوانانی مەدەنیش ڕەخنە و ناڕەزامەندییان دەربڕیوە لە ئاست هەنگاوی دژە مرۆڤیی ڕژێمی سەعوودی.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاش ئەم کردەوەی عەرەبستانی بە هەنگاوێکی قیزەون لێک داوەتەوە و گوتوویەتی ئاوەها شتێک قەت جێی قەبووڵ نییە.
هەروەها محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دوەرەوەی ئێران، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەردا نووسیویەتی: " لەپاش چاوپۆشی کردن لە پارچە پارچە کردنی جەماڵ خاشوقجی، ڕۆژنامەنووسی ناڕازی و ڕەخنەگر لە ڕژێمی ئالی سەعوود، ئەوە ئەمجارەیان عەرەبستان سەری 37 کەس لە ڕۆژێکدا دەبڕێت و متەقیش لە حکوومەتەکەی ترەمپەوە نایە."
ئەندامانی ئەنجومەنی ڕەوحانیەت، شاندی فەتوا، ئیمامانی جومعە و جەماعاتی شار و لادێیە سوننەکانی باشووری ئێران، ئەو هەنگاوەی ئالی سەعوودیان لە پەیوەندی لەگەڵ ئیعدامی 37 هاووڵاتی عەرەبستانی ئیدانە کرد و داوایان کردووە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەم بابەتە پێ و شوێن بگرن و بەدواداچوونی بۆ بکەن.
پارتی دەعوەی ئیسلامیی عێراقیش لە کاردانەوە بەرامبەر بەم جینایەتە گوتوویەتی: " ئەم هەنگاوەی سەعوودییەکان لە پێناو ئیعدام کردنی تاقمێک لە گەنجانی پارێزگای قەتیف، پیشاندەری ئەوپەڕی جینایەتکاری و دڕندەیی و دووبەرەکی نانەوەی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەیە.
هاووڵاتیانی عەرەبستانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێڕای دەربڕینی ناڕەزامەندی بەربڵاو لە ئاست ئەو هەنگاوەی ئالی سەعوود، گوتوویانە ئەم کەتنە لە درێژەی سیاسەتی سڕینەوەی کەمینەی شێعەدا بەڕێوە چووە کە لە ماوەی ئەم 4 ساڵەی دواییدا، لەلایان مەلیک سەلمان و محەمەدی کوڕی، دابەزیوە.
هەروەها کەناڵێکی هەواڵی ئەمریکایی ڕایگەیانددەستی ڕاگەیشتووە بە بڕیک بەڵگە و سەنەد کە لە کۆبوونەوەکانی دادگەیی کرانی ژماریەک لە تاوانبارانی گەورەترین ئیعدامی بەکۆمەڵی مێژوویی عەرەبستان.
بە پێی ئەم بەڵگانە ، بڕیک لە تاوانباران بە دادگە ڕایانگەیاند کە دان پیدانانیان دروو بووە ولەژێر ئەشکەنجە قسەی وایان کردووە. سی ئین ئین وتیشی: بڕێک لەم تاوانبارانە وتیان بێجگە لە پەنجە مۆر هیچ زانیاریکیان لەم دان پیدانانە نەبووە وئەم دان پیدانانە بەدەس ئەوکەسانە نوسراوە کە ئێمەیان ئەشکەنجە داوە. ئەم کەناڵە هەواڵیە لە درێژە دا وتی: هیچ جۆرە وەڵامێک بە داواکاری جۆربەجۆر لە بەرپرسانی عەرەبستانی بۆ دانی لێکدانەوەیەک لە بارەی ئەم بابەتانە وەرنەگیراوە.
ئەو هەموو ڕق و قینە لە حاند جینایەتی سەعوودییەکان لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی لەوانە بەریتانیا، لە رێزی دابینکەرانی سەرەکیی چەکوچۆڵن بۆ ڕیاز.
هۆی بەردەوامی ئەو هەموو کەتن و جینایەتەی سەعوودییەکان، لە ڕاستیدا، پاڵپشتی هەمەلایەنەی ئەمریکایە لەو ماڵباتە و هەروەها بێدەنگیی زلهێزانی جیهان لە هەمبەر دۆڵارەکانیانە. لە ڕاستیدا سەعوودییەکان سیاسەتی ئێستاکەی ئەمریکا لە بەرامبەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان وەکوو هەلێکی لەبار لە پێناو تووندتر کردنەوەی ڕەوتی سەرکوت کردنی بەرهەڵستکارەکانی خۆیان لە نێوخۆ و جینایەت لە دەرەوەی وڵاتەکەیان، قۆستووەتەوە.