حوزه‌یران 13, 2019 12:48 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆرش: بەهیچکلۆجێ ترەمپ بە شیاوی بەڕێکردنیی هیچ پەیامێک نازانم

"ئابە شینزۆ" سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن؛ بەیانی ئەمڕۆ و لە دووهەمین ڕۆژی سەفەرەکەی بۆ ئێران؛ لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی دیداری کرد.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن و شاندەکەی یاوەری لەگەڵ بەڕێزی، پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران ھیچ متمانەیەکی بە ئەمریکا نییەو ئەزمونی تاڵی دانوستانەکانی پێشوو لەگەڵ ئەمریکا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی بەرجام قەت دووپات نابێتەوە، چونکو ھیچ نەتەوەیەکی ژیر و بیرئازاد دانوستانی ژێرگوشاری پێ قەبووڵ ناکرێت.

لە سەرەتای ئەم دیدارەدا «ئابێ شینزۆ» سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ڕوو لە حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، وتی: من بە نیازم پەیامی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە بەڕێزتان بگەیەنم.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیش ڕوو لە «ئابێ شینزۆ» سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن وتیان: ئێمە گومانمان لە نیازپاکی و مکوڕ بوونی جەنابتان نییە، بەڵام لە بارەی ئەوەی کە لە سەرۆک کۆماری ئەمریکاتان گێڕایەوە، من ترەمپ بە شیاوی ئەوە نازانم ھیچ پەیامێکی لەگەڵدا بگۆڕمەوەو ھیچ وەڵامێکیشم بۆی نییەو ناشمبێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران تیشکیان خستەسەر وتەکانی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە بارەی ئەمەی کە ترەمپ پێی وتووە کە گوایە «ئەمریکا نیازی گۆڕینی حکومەتی لە ئێراندا نییە»و ئینجا پێیان داگرت: گرفتی ئێمە لە گەڵ ئەمریکییەکاندا باسی گۆڕینی حکومەت نییە، چونکو ئەوانە ئەگەر ئاوا نیازێکیشیان ھەبێت، قەت پێیان ناکرێ، ھەرچۆن سەرۆک کۆمارانی بەرلەویش لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوو پەلەقاژەی زۆریان کرد بۆ لەنێو بردنی کۆماری ئیسلامی و کەچی پێیان نەکرا.

بەڕێزی ئاماژەیان کردە بەشێکی تری وتەکانی سەرۆک کۆماری ژاپۆن لە بارەی سووربوونی ئەمریکا بۆ پێشگرتن بە چێکرانی چەکی ناڤۆکی لە لایەن ئێرانەوەو وتیشیان: ئێمە ھەر لە بنەڕەت دا نەیاری چەکی ناڤۆکین و فەتوای شەرعیی خۆشم حەرام بوونی چێکردنی چەکی ناڤۆکییە، بەڵام با بزانن کە ئەگەر بەنیازی چێکردنی چەکی ناڤۆکیش بایەین، ئەمریکا ھیچی پێ نەدەکراو مۆڵەت نەدانەکەی ھیچ لەمپەرێکی بۆ دروست نەدەکردین.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە ڕەوتی دانوستان لەگەڵ ئەمریکییەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی بەرجام، وتیشیان: دوای ڕێککەوتنی ناڤۆکی، یەکەم کەسێک کە دەستبەجێ ڕێککەوتنەکەی پێشێل کرد ھەر ئوباما خۆی بوو، واتە ھەر ئەو کەسەی کە داوای وتووێژ لەگەڵ ئێرانی کردو نێوەندگریشی نارد بوو.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئاماژەیان کردە وتەکانی «ئابێ شینزۆ» سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لەمەڕ ئەمەی کە ترەمپ وتوویەتی« دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەبێتە ھۆی پێشکەوتنی ئێران»و وتیشیان: ئێمە لەسای خوداوەند بەبێ دانوستان لەگەڵ ئەمریکاو سەرباری ئەو بایکۆتانەش ھەر پێش دەکەوین.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای پێشوازی کردن لە پێشنیارەکەی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، جەختیان کرد: ژاپۆن وڵاتێکی گرینگە لە ئاسیاداو ئەگەر حەز بە پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران دەکات دەبێ ویستی لێبڕاوانەی خۆی پیشان بدات ، ھەر چۆن کۆمەڵێک لە وڵاتە گرینگەکانی دیکەش ئەو خواستەی خۆیان چەسپاندووە.

ڕاستی ئەمەیە کە مەسەلەی ئەمریکا لەگەڵ ئێران نە نیگەرانی لە چالاکییەناڤۆکییەکانی ئێران و نە بە هۆی بەرجامە. ترەمپ لە ڕاستی دا لەهەر کردەوەیەک کە بەڕای ئەو دەتوانێ زەبر بوەشێنێت لە نزامی کۆماری ئیسلامی و یان لەمپەری پێشکەوتنی ئێران بێت،خۆی نەبواردووە.

بە سەرنج لە وەها پێشینەیەکە کە ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی بە ئیشارەت دان بە لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لەبارەی ئەمەی کە ترەمپ پێ گوتووە ئەمریکا گەرەکی نییە نزامی ئێران بگۆڕێت، جەختیکرد: گرفتی ئێمە لەگەڵ ئەمریکاییەکان پرسی گۆڕینی نزام نییە،چوونکا ئەگەر ئەوان وەها مەبەستێکیشیان هەبێت، توانایی جیبەجێکردنیان نییە، هەر بەوچەشنە کە سەرۆک کۆمارانی پێشووی ئەمریکا، لە چل ساڵی ڕابردوو، بۆ لەناو بردنیی کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵیان داوە بەڵام نەیانتوانیوە.

ئەمە ڕاستەقینەیەکە کە تەنانەت شینزۆ ئابە لە لێدوانەکانیی ئەمڕۆی دا دانی بە سەرئەوان داناوە و گوتی کە ئەمریکاییەکان بەردەوام گەرەکیانە شێوازی بیر وهزری خۆیان داسەپێنن بە سەر وڵاتانی دیکە.

کەوایە ئەم بۆچوونە هۆی بێ متمانەیی ئێران بە ئەمریکا و بێ ئاکام بوونی وتووێژەکانە لەگەڵ خاوەنانی وەها بۆچوونێک،کارێکی ئەستەم نییە؛ بەڵام ئەمەی کەلەم دیدارە بۆ داهاتووی پێوەندییەکانی ئێران و ژاپۆن گرنگە؛ پێشوازی ڕێبەری شۆرشی ئیسلامی لە پێشنیاری سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بۆ پەری پێوندییەکان لەگەڵ  کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی فەرمووی: ژاپۆن وڵاتێکی گرنگە لە کیشوەری ئاسیا دا وئەگەر هۆگری هەیە بۆ پەرەی پێوەندییەکانی لەگەڵ ئێران دا دەبێ ئیرادەی بەبڕشتانەی خۆی نیشان بدات، هەر بەوچەشنە کە هێندێک لە وڵاتە گرنگەکانیی جیهان ئەم ئیرادەیان نیشان داوە.

«ئابێ شینزۆ» سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنیش لەم دیدارەدا وێڕای ئاماژە کردن بە دانوستانەکانی لەگەڵ تاران ھیوداریی دەربڕی کە ئەو وتووێژانە بەستێنی پێویست بۆ پەرە پێ دانی زیاتری ھاوکارییەکان بڕەخسێنن.

 

سەرپەیڤ