وڵامی بەبڕشتانەی ئێران بە دەستدرێژی ئاسمانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس
کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیخۆڕی "گلۆباڵ هاووک"ـی ئەمریکا لە لایەن سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ئێران وڕەنگدانەوەی فراوانی لە میدیاکانی جیهان دا.
بەرەڤانیکردن لە سنوورەکانی خاکی، ئاوی و ئاسمانی مافی ڕەوای هەروڵاتێکە و کۆماری ئیسلامی ئێران لەم بوارە دا بە بەردانەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیخۆڕی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداوی فارس سەڵماندی لەمەڕ بەرەڤانی کەردن لە سنوورەکانی وڵات هیچ شک و گومانێکی نییە.
لەیەکەمین کاژێرەکانی بەیانی پێنجشەممە( ٣٠ جۆزەردان) فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخۆڕی "گلۆباڵ هاووک"ـی ئەمریکا دوابە دوای بەزاندنیی هەرێمی سەرزومینی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی بەرامبەر "کوەمۆبارەک" لە پارێزگای هۆرمۆزگان(باشووری ئێران) ، کەوتە بەر ئاگری بەرەڤانی ئاسمانی هێزی هەوا فەزای سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی و کەوتە خوارەوە کە .ڕەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لەئاست جیهانی داهەبوو
فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیخۆڕی "گلۆباڵ هاووک"ـی ئەمریکا لە چۆری پێشکەوتووترین فڕۆکەکانی سیخۆڕی ئەم وڵاتە بووە.
ناردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سۆڤاری بۆ ئاسمانی ئێران ، کردەوەیەکی دنە دەرانەیە ونیشان ئەدات ئەمریکاییەکان لەناوچەی کەنداوی فارس هۆکاری سەرەکی نائەمنی و ئالۆزییە.
کردەوەکانی ئەمریکا دژی ئێران، پێشێلکرانی یاسا وڕێسا نێو دەوڵەتییەکان وجاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکانە و لە وەها ڕەوشێک دا، ئێران جگە لە سکاڵابەرزکردنەوە دژی ئەمریکا لای ڕێکخراوەی نەتەوەکان، وڵامێکی بەبڕشتانەشی داوە بە ئەمریکا لە کاتی بەزێندرانی هەرێمی ئاسمانی خۆی دا.
هەرلەم بوارە دا "موحەممەد جەواد زەریف"، وەزیری دەرەوەی ئێران بەباسکردنی ئەمەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دلێرییەوە لە سنوورەکانی ئاوی ،خاکی و ئاسمانی خۆی بەرەڤانی دەکات گوتی: کۆماری ئیسلامی ئێران دەستدرێژی تازەی ئەمریکا بەئاگاداری ڕێکخراوەی نەتەوەکان گەیاندووە و نیشان ئەدات کە ئەمریکا لەبارەی ئاوە نێو دەوڵەتییەکان درۆ دەکات.
هەر لەم چوار چێوەیە سەردار سەرلەشکەر حسەین سەلامی ، فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی گوتی: کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی سیخۆری ئەمریکا لە هەرێمی سنوورە ئاوییەکانی ئێران،پەیامێکی ڕوون وڕاشکاوانەی هەبوو .
سنوورەکانیی ئێران هیلی سوورە و هەردوژمنێک گەرەکی بێت ئەم سنوورانە پێشێلکات، لەناو دەچێت
ماڵپەری دویچە وۆلەی ئەڵمانیایش بە سەردێری"ئێران فرۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکای لەئاسمانی خۆی دا خستۆتە خوارێ" باسی ئەم هەواڵەی کردووە و نووسیوێتی: فەرماندەرێکی سپای پاسدارانی گوتی: ئەم ڕووداوە، پەیامیکی ئاشکرای بەڕێکرد بۆ ئەمریکا.
ئیسپۆتێنیکی ڕووسیایش نووسی: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیخۆڕی "گلۆباڵ هاووک"ـی ئەمریکا کە نە دەکرا پێوشوێنی بگرن و نە دەکرا بیخەنە خوارێ، بەڵام بە مووشەکێکی واوە ئەفسانەیی نەهێنی ئێران پێکراوە و ئەفسانەکانی ئەمریکای کردە بڵقی سەرئاو.