شوبات 03, 2020 11:06 Asia/Tehran
  • سەفەری سەرۆکی

سەرۆکی رێکخراوەی هەاڵگری ناوەندی ئەمریکا سەرۆکی "سی ئای ئەی"،دوای ڕاگەیاندرانی گەڵاڵەی سەودای سەدە لە لایەن دۆنالد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەمەبەستی ترساندنی فەلەستینییەکان سەردانی رامۆڵڵای کردووە.

میدیا ئیسرائیلییەکان ڕۆژی شەممە یەکەمی فێڤرییە هەواڵیان دا کە "جینا هاسپێل" سەرۆکی رێکخراوەی هەاڵگری ناوەندی ئەمریکا سەرۆکی "سی ئای ئەی"، ڕۆژێک دوای ڕاگەیاندرانی سەودای سەدە هاوکات لەگەڵ ڕۆیشتن بۆ شاری ڕامۆڵڵا ناوەندی پێکهاتەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین هەوڵی داو تا کاربەدەستە فەلەستینییەکان دنە بدات لەمەڕ درێژەی تەعامۆڵ و هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا و ولەوان دەستەبەریگەلێک وەربگرێت.

جینا هاسپێل

هاسپێل لەگەڵ "ماجێد فەرەج" بەڕێوە بەری ڕێکخراوەی ئیتلاعاتی پێکهاتەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین و "حسەین ئەلشیخ" وەزیری کاروباری نێو خۆیی دیداری کرد. میدیا ئیسرائیلییەکان ئیدعایان کردووە سەرۆک "سی ئای ئەی"، لەکاربەدەستە فەلەستینییەکان دەستەبەری گەلێکی وەرگرتووە کە پێوەندییەکانی نێوان ڤاشنگتۆن و پێکهاتەی خۆبەرێوە بەری فەلەستین درێژەی دەبێت و زەبری وێناکەوێت.

دوای ئەمەی کە ئەمریکا لە سەر بڕیاری "بێنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی بۆ پەیوەسکردنی خێرای دۆڵی ئەردەن و شارۆچکە جوو نشینەکانی ڕۆخی خۆر ئاوایی نەیاریەتی کرد، نەتانیاهۆ بڕیاری گرتووە هەتا بە پێوەلکاندنێکی چووکـی هێمایین لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوو، هۆیەکانی ڕەزامەندی دەنگدەرانی خۆی دابین کات.

سەفەری سەرۆکی سی ئای ئەی بە جێ کاربەدەستێکی پایەبەرزی سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکا بۆ رۆخی خۆرئاوایی و بنکەی پێکهاتەی خۆبەڕێوە بەر نیشان ئەدات کە بەسەرنج لە کاردانەوەی تووندی "مەحموود عەبباس" سەرۆکی دەزگای خۆبەڕێوە بەر لە حاند سەودای سەدە و وڵام نەدانیی بە پێوەندییەکانی ترەمپ و پچرانی پێوەندی لەگەڵ ئەمریکا،ڤاشنگتۆن گەرەکیەتی تا ستراتژیایەکی تازەی بگرێتە بەر بەرامبەر ئەم پێکهاتەیە و سەرۆکەکەی.

عەلائەدین بروجێردی ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشتی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلێسی شۆرای ئیسلامی بە جەختکردن لە سەر ئەمەی کە "سەودای سەدە خۆشیرین کردنەوەی داناڵد ترەمپە بۆ ڕژێمی زایۆنی"،گوتی: لە ڕاستی دا لەگەڵ ئەم گەڵاڵەیە تەمەنی ڕژێمی زایۆنی کەمتربۆتەوە و بەرەی مۆقاومە و گرووپە فەلەستینییەکان بە ئیرادەیەکی بتەوتر بەرامبەر ڕژیمی داگیر کاری قۆدس ڕادەوەستن.

 

 

سەرپەیڤ