شوبات 05, 2020 13:48 Asia/Tehran
  • پێشکەوتن و شانازییەکان لە گۆڕەپانیی زانستی و تێکنۆلۆژیا(خەڵاتی ٤١ ساڵ ژیانی کۆماری ئیسلامی)

ئێران ئێستا لە دەستپێکی چڵ و دووهەمین ساڵی ژیانی نزامی کۆماری ئیسلامییە.یەکێ لە شانازییەکانی ئێران لەم ساڵانە دا دەستڕاگەییشتن بە گەشە وپەرەی زانستی و تێکنۆلۆژیایە. لەئاکامی سەرکەوتنی شۆرش گۆڕانێکی گەورە و مەزن لە هەموو گۆڕەپانەکان دا بەدیهات.

سەرنج و جەختی تایبەتی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لە سەر پێویستی پێشکەوتنی خێرای زانستی وڵات بووەتە هۆی سەرکەوتنی ئێران لە بواری تێکنۆلۆژیا و تویژینەوەکانی خانە بناغەییەکان و هەر ئێستا ئێران لە ریزی ١٠ وڵاتی سەرتری جیهان دایە و لە دەڤەری تێکنۆلۆژیا نانۆیش لە ڕیزبەندی شەشەمی دونیا دایە.

لە دەڤەری هەوا –فەزایش سەرەڕای ئەمەی چالاکییەکان لەم دەڤەرە درەنگ دەستپێکران بەڵام لە ماوەی ساڵانی ئەمدواییە لە چالاکییەکی بەگەشە و خێرا هاوکات لەگەڵ بەڕێکردنیی سەتەڵایت و بوونەوەری زیندوو بۆ فەزا؛ئێران توانی لە نێوان ٩ وڵات خاوەن چەرخەی تۆکمەی تێکنۆلۆژیای فەزایی بێت لە ئاست جیهان دا.

لە دەڤەری پزیشکی یش دەستکەوتی زۆری بووە کە هەر تەنیا لە بەشێک بە ڕاژەکاری تەندروستی ئاراستە کراو دوای سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی؛ ئێران سەرەڕای بایکۆتەکانی زاڵمانە لە ڕوانگەی هیوا بە ژیان،کەمبوونی مەردن و تیا چوونیی دایک و منداڵ، ژمارەی زۆری کەسانێک وا فێری زانستەکانی پزشکی بوون،پێشڕەو بوون لە دەرمانەکانی تازە، وەبەر هێنانی دەواو ودەرمان بە گوێرەی تێکنۆلۆژیای تازە ، کۆماری ئیسلامی ئێران لە وێنەی وڵاتانی سەرترە لە ئاست جیهان دا.

کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای هەموو بایکۆتە و گوشارەکانی زاڵمانەی وڵاتانی مۆستەکبێر بە پاڵدان بە زانستی خۆجێی و هەوڵی گەنجانی پسپۆریی توانیوێتی دەستی ڕابگات بە چەرخەی تۆکمەی سووتەمەنی ناڤۆکی(پیتاندن) و لە ڕوانگەی زانستی و تێکنۆلۆژیا لەم گۆڕەپانە لە ڕیزی وڵاتانی پێشکەوتووی جیهانە.بنەما و بناغەی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران،زانستە و ئێران هەروا خەریکی وەدەستهێنانی بابەتی تازەیە لە گۆڕەپانی زانست دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی یونێسکۆ، ئێران لە بواری بارستای کاربەدەستانی زانستی هاوپێوەند بە نانۆتێکنۆلۆژیا پلەی حەوتەمی لە جیهان داهەیە.لە زانستەکانی دیکەی و تێکنۆلۆژیا تازەکانیش گەنجانی ئێرانی بە دەستخستنی سەرکەوتەنەکانی جیهانی لە ڕکابەرییەکان و ئۆلەمپیادە جۆر بە جۆرەکانی زانستی جیهان، سەڵماندیان کە دەتوانن تەنانەت سەرەڕای ئەستەمترین بایکۆتەکان و کۆسپنانەوەکان ڕێگای پێشکەوتن و مەزنایەتی بپێون.

 

سەرپەیڤ