لە تورکیا لە هەشت مانگدا نزیکەی هەزار سکاڵا دژی پەرلەمانتارانی HDP تۆمارکراون
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڤیدیۆ_هەواڵ-i382336-لە_تورکیا_لە_هەشت_مانگدا_نزیکەی_هەزار_سکاڵا_دژی_پەرلەمانتارانی_hdp_تۆمارکراون
لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا نزیکەی هەزار سکاڵا لەلایەن داواکاری گشتیی پارێزگاکانەوە لە دژی پەرلەمانتارانی هەدەپە بۆ پەرلەمانی تورکیا بەرز کراونەتەوە. زۆرترینیان دژی سەزایی تەمەللی، هاوسەۆکی پێشووی هەدەپە و عومەر ئۆجەلان، نوێنەری پارێزگای روهان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 13, 2020 08:06 Asia/Tehran

لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا نزیکەی هەزار سکاڵا لەلایەن داواکاری گشتیی پارێزگاکانەوە لە دژی پەرلەمانتارانی هەدەپە بۆ پەرلەمانی تورکیا بەرز کراونەتەوە. زۆرترینیان دژی سەزایی تەمەللی، هاوسەۆکی پێشووی هەدەپە و عومەر ئۆجەلان، نوێنەری پارێزگای روهان.

هەدەپە پێی وایە ئەوە بڕیارێکی سیاسییە، بەڵام بەرپرسانی ئاکپارتی دەڵێن سکاڵاکان تەنیا دژی پەرلەمانتارانی هەدەپە نین، بەڵکو لە دژی پەرلەمانتارانی ئاکپارتی و جەهەپە و ئی پارتیشن، پەرلەمانتار مافی ئەوەی نییە تاوان بکات.