ته‌مووز 21, 2020 17:55 Asia/Tehran
  •  گەشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران و ھەنگاوگەلێکی تازە بەرەو ھاریکاریی بەربڵاو

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای ئابووری و سیاسی سەردانی تارانی کردووە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ٣١ی پوشپەڕ بە بە یاوەریی شاندێکی باڵای دەوڵەتەکەی  سەردانی تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کردووە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق گەییشتە تاران

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گەشتەی تارانی وەزیرانی کاروباری دەڕەوە، نەوت، کارەبا، دارایی، تەندروستی و ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراقیشی لەگەڵدایە.

ئەم گەشتە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوو ڕۆژ لەمەوبەر سەردانی بەغدای کردو لە دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان دوو وڵات و پرسەکانی جێی سەرنجی ھەردووک لا ڕاوێژی کرد.

دیداری زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ کازمی لە عێراق

«حەسەن کازمیی قومی» باڵوێزی پێشووی ئێران لە عێراق لە یادداشتێکدا نووسیویەتی: ئەمڕۆ پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری عێراق بەرەو ئاستی ھاوکاریی ستراتژیی ھەڵکشاوە کە بەشێوەیەکی ئاسایی ئەم ئاستەی ھاوکارییە ستراتژییەکان دەتوانێ ھەردووک وڵات بەرەو پەیوەندییەکی ستراتژی پاڵ پێوە بنێت.

«حەسەن کازمیی قومی» باڵوێزی پێشووی ئێران لە عێراق

لە ئاوا ھەل و مەرجێکدا گەشتەکەی کازمی بۆ تاران بە سەرنجدانی بەرنامە داڕێژراوەکان داگری کۆمەڵێک بەرنامەی تایبەتی و بڕیاری کاریگەر دەبێت.

بە تایبەت کە لە گەشتەکەی دوو ساڵ لەمەوبەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەغدا، ھێندێک ڕێککەوتن لە بواری ڕێگای ئاسنی نێوان شارەکانی خوڕڕەمشارو بەسرە، پێکھێنان و گەشەی شارۆچکەکانی پیشەسازی، ڤیزەی گەشت کردن لەنێوان ھەردووک وڵات، پرسی گومرگ و ھاریکاریی تەندروستی و پزیشکی واژۆ کرا.

دیداری «مستەفا کازمی» سەرۆکی ئەنجومەنی  وەزیرانی عێراق لەگەڵ «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی له کۆبینای فەرھەنگی سەعدئابادی تاران

بە گشتی ھەل و مەرجی ئێستا بەستێنێکی خۆش کردووە کە دەتوانێ ھاوکارییەکانی تاران و بەغدا پەرە پێ بدات وو بەرەو ھاوکاریی ستراتژیی پاڵی پێوە بنێت.

سەرپەیڤ