ئاب 11, 2020 22:40 Asia/Tehran
  • ئاژاوەی لوبنان، پیلانی ڕۆژئاواو ڕۆژئاواخوازان

داکۆکیی ئەمریکا لە ئاژاوەگێڕانی لوبنانی

تەقینەوەکەی بەیرووت بووە ھۆی ئەوەی کە لوبنان جارێکی دیکە خۆپیشاندانی جەماوەری بە خۆیەوە ببینێت.

تەقینەوە دڵتەزێنەکەی لوبنان

ئەم تەقینەوەیە گەورەترین تەقینەوە نەک لە لوبنان بەڵکو تەنانەت لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیاشە و کۆمەڵێکیش بە گەورەترین تەقبنەوەی ناناڤۆکیی لە جیھاندا دەزانن.

دەوڵەتی لوبنان فەرمانی لێکۆڵینەوە لە بارەی ھۆکارانی تەقینەوەکەی دەرکردووە. لە کاتێکدا کە دەوڵەت نەک ھەر ڕۆڵێکی لە سەرھەڵدانی ئەم ڕووداوەدا نەبووە، بەڵکو تەنانەت ھیچ ڕۆڵێکی لە بوونی ھەمارەکەش دا نەبووە.

«بدری داھر» سەرۆکی فەرمانگەی گومرگی لوبنان وتی: ئاژانسە ئاسایشتییەکانی لوبنان گەلێک جار مەترسیی تەقینەوەی تەقەمەنییان لە بەندەری بەیرووت بە کابینەی «سەعد حەریری» ڕاگەیاند بوو، کەچی ھیچ کاردانەوەیەکیان پیشان نەدا بوو.

 ته‌قینه‌وه‌ی سامناکی‌ به‌یروت

لەم خولەی ناڕەزامەندییەکاندا، ناڕازییانی لوبنانی سەرباری وشداری دانی سوپا، وێڕای ھەڵکوتانە سەر بیناکانی وەزارەتخانە جۆربەجۆرەکان و تێکدانی ئەم ناوەندانە، ھەوڵیاندا دەست بگرن بە سەر ئەو بینایانەدا.

خۆپیشاندانی توندوتیژ لە بیرووت

ناڕەزایانی سەر بە ڕەوتی چواردەی مارس وێڕای پەلاماردانی فەرمانگەی دەوڵەتی و بانکەکان، شاری بەیرووتیان توشی ئاژاوەکرد کە لە ئنمجامی ئەم بشێوییانە ئەندامێکی ھێزی پۆلیس کوژراو ١٨٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. 

ھاوکات لەگەڵ بەرپاکرانی ناڕەزامەندیی توندوتیژ لە لوبنان ،باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەیرووت، وێڕای بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بە شێوەیەکی پاڵەکی داکۆکیی لە ئاژاوەگێڕان کرد.

گومان لەوەدانییە کە ئامانجی ئاژاوەکانی ئێستای لوبنان ڕوخاندنی دەوڵەتی حسان دیابە. ئەم ئامانجە ھەر لە ھەمان ڕۆژانی سەرەتای پێکھاتنی کابینەکەی دیاب ببوو بە ئەولەوییەتی نەیاران و ھەتا بەرلە خۆپیشاندانەکەی ڕۆژانی ئەم دواییە سێ خولی خۆپیشاندان دژی کابینەکەی بەڕێوە برا.

سەرپەیڤ