ئاب 09, 2020 03:43 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی توندوتیژ لە بیرووت کوژراوێک و ١٨٠ برینداری لێ کەوتەوە

ناڕەزایانی سەر بە ڕەوتی چواردەی مارس وێڕای پەلاماردانی فەرمانگەی دەوڵەتی و بانکەکان، شاری بەیرووتیان توشی ئاژاوەکرد کە لە ئنمجامی ئەم بشێوییانە ئەندامێکی ھێزی پۆلیس کوژراو ١٨٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، شاری بەیرووت لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەوە لە ئەنجامی ھاندان و ئانتریک کردنی میدیاکانی سەربە ڕەوتی ڕۆژئاواخوازی چواردەی مارسی لوبنان، ناڕەزامەندی بەرامبەر بە باری گوزەران و تەقینەوەکەی ئەم دواییەی بەندەری بەیرووت بە خۆیەوە دەبینێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی نێوخۆو سەرکردایەتیی سوپای لوبنان ڕۆژی شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەگەلێک، وێڕای ڕەگەیاندنی ئەمەی کە لە ڕادەی توڕەیی خەڵک بەرامبەر بە تەقینەوەکەی بەیرووت تێ دەگات، داوای لە ناڕازییان کرد ھەتا خۆیان لە قەرەی توندوتیژی نەدەن و بەدووربن لە زەبرگەیاندن بە دماڵ و سامانی گشتی. 

سەرپەیڤ