با قەدری پەرستاران بزانین
ساڵھاتی لەدایکبوونی حەزرەتی زێنەب (س) و رۆژی پەرستار پیرۆز
ئەمڕۆ پێنجی جەمادی ئەوەڵی ساڵی 1442 ی کۆچی ، ساڵھاتی لەدایکبوونی حەزرەتی زێنەبە(س) کە لە ئێران وەک رۆژی پەرستاران ناودێر کراوە .
حەزەرتی زێنەب (س) کچی نازداری حەزرەتی فاتیمە(س) و نەوەی پەیامبەری ئیسلام(دخ) وەک سەرمەشقی ژنانی ئازادیخواز لە ھەموو سەردەمێک دا ناوی ھەیە .
ساڵھاتی لەدایکبوونی حەزەرتی زێنەب (س) لە ئێران بۆ رێزگرتن لە گرنگایەتی و جێگە و پلەی پیشەی پەرستاریی و دەورێک کە حەزەرتی زێنەب (س) لە گۆڕەپانی کەربەلا و پەرستاری لە یەخسیرانی راپەڕینی کەربەلا ھەیبوو بە ناوی رۆژی پەرستاران ناودێر کراوە تا درفەتێک بێت بۆ رێزگرتن لەو پەرستارانەی کە کات و ساتەکانی ژیانیان بە پشوودرێژی و بەرگەگرتنی سەختی و ناخۆشیی لە پێناو خزمەتکردنی نەخۆش و دەردەداران دەبەنەسەر .
ئێستا کە ساڵێک لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێدەپەڕێ و جیھان بەرۆژانێکی سەخت و چەتوون دا تێدەپێەڕێ ، سەختی و دژواریی کاری پەرستاران و نرخ و وەجی کاری ئەوان زیاتر دەرکەوتووە .
پزیشکان و پەرستاران سەرباری مەترسی ، لە گەڵ نەخۆشان ھاوڕێ و ھاوشانن و بۆرزگارکردنی گیانی ئەوان تێدەکۆشن .
هەروەها بەم بابەته ، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئەمڕۆ شەممە لە وتارێکی راستەوخۆی تەلەفزیۆنی دا بە بۆنەی ساڵھاتی لەدایکبوونی حەزرەتی زێنەب (س) و رۆژی پەرستار ، ئەم رۆژەی کە رازاوەتەوە بە لەدایکبوونی حەزرەتی زێنەب(س) لە ھەموو پەرستاران پیرۆزبایی کرد .
رابەری باڵای شۆڕش ھیوای خواست : خواوەند تەوفیقات و کەرەمی خۆی بە نسیبی ھەموو پەرستاران و عاقیبەت بەخێری و بەختەوەری دونیا و ئاخیرەت بە نسیب تاقمەکانی پەرستاریی بکات .
رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە درێژەی وتەکانیدا فەرمووی : پەرستاران ھەم یارمەتی بە جەستەی نەخۆش ئەدەن و چاکبوونەوەی خێرا دەکەن و ھەم ئەوەی کە گیان و رۆحی ، ئەعسابی ئەو ھێور دەکەنەوە و بە یەک بزە ، بە قسەیەکی گەرم ، بە جوڵەیەکی مێھرەبانانە ، ھەستێکی خۆش لە نەخۆش دا بەدی دێنن و کار دەکەنەسەر گیانی ئەو .
بەڕێزیان جەختی کردەوە : ئەمڕۆ پەڕستاران ، شەریک و ھاریکاری پزیشکن ، ئەوە دەبێ زۆر بە گرنگ بزانرێ .
پەرەستارانی ئێران لە رۆژانی ئەستەمی کۆرۆنادا بەئیلھام وەرگرتن لە حەزرەتی زێنەب (س) ، مانا دەبەخشن بە خۆڕاگریی و پشوودرێژی .