حاجی قاسم ، تەوەری خۆڕاگری
سەرداری ژەنەڕاڵ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە سەرلەبەیانی رۆژی هەینی (سێی ژانڤییە) لەسەر بانگهێشتنی فەرمیی بەرپرسانی عێراقی سەردانی ئەو وڵاتەی دابوو، لەگەڵ ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری دەستەی حەشدی شەعبیی عێراق و هەشت کەسی دیکە لە ئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی هێزە دەسدرێژکار و ترۆریستیە ئەمریکییەکان بۆسەر فڕۆکەخانەی بەغدای عێراق، شەهید کران.
سەرلەبەیانیی سێی ژانیڤەری یەکەم ساڵھاتی شەھیدکرانی حاجی قاسمی سولەیمانیە .
تەوەری خۆڕاگری یاد و بیرەوەریی ئەم شەھیدە مەزنە بەرز ڕادەگرێ و رژێمی زایۆنیش لە نەبوونی ئەم سەردارەی خۆڕاگری خوشحاڵە .
پرسیاری گرنگ ئەوەیە کە سەردار سولەیمانی چ خزمەتێکی بۆ بەرەی خۆڕاگریی ھەبووە کە بووەتە ھۆی توڕەبوونی رژێمی زایۆنی ؟
خزمەت و راژەکاریەکانی حاجی قاسم دەتوانین لەم تەوەرانەدا ببینینەوە :
یەکەم بابەت ئەوەیە کە حاجی قاسمی سولەیمانی تەوەری یەکڕیزی بەرەی خۆڕاگریی بوو .
یەکێک لە گرنگ ترین ستراتژیەکانی زایۆنیسمی نێودەوڵەتیی ، نانەوەی ناکۆکی و دووبەرەکی لە نێو وڵاتانی ئیسلامیی و لە بارەی بەرەی خۆڕاگریش رێگرتن لە یەکڕیزی و تەبایی ئەم تاقمانەیە .
بابەتێی دیکە ئەوەیە کە چیرۆکی لە شکان نەھاتوویی رژێمی زایۆنی لە ساڵی 2006 دا بە ئاشکرا پوچەڵ کرایەوە .
تا بەر لە ساڵی 2006 ، رژێمی زایۆنی لە ھەموو شەڕەکان لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی سەرکەوتوو بوو ، بەڵام شەڕی 33 رۆژە کۆتایی بەم لەشکان نەھاتوویە ھێنا . شەھید سولەیمانی لەم بابەتەدا ڕۆڵێکی ھەکەوتەی ھەبوو و شەڕەکەی لە نێو مەیدان و لە دەرەوەی لوبنان لەژێر چاوەدێری دابوو .
بابەتی سێھەم ، ھاوکاری کردن بۆ بەھێزبوونی بەرەی خۆڕاگریی بوو . لە کاتێک دا کە بە رلە شەڕی 33 رۆژەی ساڵی 2006 ، بەرەی خۆڕاگری لە باری لۆجستیکی و سەربازیەوە رەوشێکی گونجاوی نەبوو . ئێستا ئەم رەوشە گۆڕاوە و ئەمڕۆکە موشەکەکانی موقاومە دەتوانن ھەر شوێنیکی فەلەستینی داگیرکراو بپێکن.
خزمەتی دیکەی حاجی قاسم سولەیمانی بە تەوەری خۆڕاگری ، لە خەباتی دژی تیرۆریسم لە یەک دەیەی رابردوودا بوو .
تەوەری عەرەبی - عیبری - رۆژاوایی بۆ خستنی نیزامی سوریا یان ھەڵوەشاندنی ئەم وڵاتە و پێکھێنانی خەلافەتی داعشی لە عێراق سودی لە گروپە تیرۆریسیتەکان وەرگرت .
بێگومان شکستی ئەم تەوەرە ، ئەنجامی رۆڵی بێ وێنەی حاجی قاسم بوو .
سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لەمبارەوە دەڵێ : فەرماندە عێراقیەکان دەیانگوت حاجی قاسم ھەمیشە لە بەرەنگاربوونەوەی تەکفیریە داعشیەکان ، لە ھێڵی پێشەوەی شەڕ و لە تەنیشت لەشکەریانی عێراقی و سوری دابوو .
ئەم راژەکاری و خزمەتانە بوو کە تووڕەیی رژێمی زایۆنی و ئەمریکا لە فەرماندەی گەورەی تەوەری خوڕاگری حاجی قاسمی سولەیمانی بەداوە بوو و وایکرد دەست بدەنە تاوانکاریەکی گەورە و ئەم سەردارە مەزنەی موقاومە تیرۆر بکەن .