شوبات 23, 2021 16:33 Asia/Tehran
  • پێداگریی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لەسەر راوەستاویی ئێران لە بابەتی ناڤۆکی دا

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی فەرمووی ، کۆماری ئیسلامیی لە ھەڵوێستی مەنتیقیی خۆی لە بابەتی ناڤۆکی تەنازول ناکات و بە پێی بەرژەوەندیی وڵات ئەوەندەی کە پێویست بێت ، تەنانەت تا پیتاندنی سەتی شەست دەچێتە پێش .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی دوانیوەڕۆی لە دیداری سەرۆک و ھەڵبژێردراوانی گەل لە ئەنجوومەنی خوبرەکان ، شێوە ئاخاوتنی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەوروپایی لە بەرامبەر کەمکرانەوەی بەڵێنەکانی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکی ، بە زۆردارانە و داواکارانە و بێ ئینسافانە و شێوە ئاخاوتنی ھەڵە زانی و فەرمووی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رۆژی یەکەمەوە و تا ماوەیەکی دوور ودرێژ ، بە پێی وانەکانی ئیسلام بەڵێنەکانی بەجێھێنا بەڵام ئەو لایەنەی کە لە رۆژی یەکەمەوە بەڵێنەکانی خۆی بەجێ نەھێنا ھەر ئەم چوار وڵاتە بوون ، کەوابوو ئەوان دەبێ سەرکۆنە بکرێن و وڵام بدنەوە .

دیداری حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لەگەڵ سەرۆک و ھەڵبژێردراوانی گەل لە ئەنجوومەنی خوبرەکان

بەڕێزیان فەرمووی : کاتێک کە ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی چووەدەر و ئەوانی دیکەش ھاوڕێییان کرد ، فەرمانی قورئان ئەوەیە کە تۆش ئەو بەڵێنە بەردە کە بەم حاڵەوە دیسان حکومەتی بەڕێزی ئێمە بەڵێنەکانی بەرنەدا و بەرەبەرە کەمی کردنەوە کە ھەڵبەت ئەم حاڵەتانەش لە ئەگەری جوڵانەوەی ئەوان بە ئەرکەکانیان ، دەکرێ بگەڕێنەوە .

چوونەدەری ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی

بەڕێزیان فەرمووی : لەم نێوەدا ئەو تەڵخەکەی زایۆنیستی نێودەوڵەتیی بەردەوام دەڵێ ئێمە رێگا نادەین ئێران بە چەکی ناڤوکی بگات . لە کاتێک دا کە دەبێ پێی بگوترێ ئەگەر کۆماری ئیسلامیی بە نیازی گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی بوایە ، ئەو و گەورەتر لەویش نەیاندەتوانی پێشی پێ بگرن .

 نەتانیاهو تەڵخەکی زایۆنیستی نێودەوڵەتیی

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختی کردەوە : ئەوەی لەمپەری کۆماری ئیسلامیی بۆ دروستکردنی بۆمبی ناڤۆکیە ، فکر و بنەمای ئیسلامیە کە سازکردنی ھەر چەکێک چ ناڤۆکی یا شیمیایی کە ببێتە ھۆی کوشتاری خەڵکی ئاسایی بە یاساغ دەزانێ .

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختی کردەوە : ئەوەی لەمپەری کۆماری ئیسلامیی بۆ دروستکردنی بۆمبی ناڤۆکیە ، فکر و بنەمای ئیسلامیە کە سازکردنی ھەر چەکێک چ ناڤۆکی یا شیمیایی کە ببێتە ھۆی کوشتاری خەڵکی ئاسایی بە یاساغ دەزانێ 

بەڕێزیان بە بیرخستنەوەی کوشتاری 220 ھەزار کەس لە بۆردومانی ئەتۆمیی ئەمریکا و ھەروەھا گەمارۆی خەڵکی چەوساوەی یەمەن و بۆردومانی بازاڕ و نەخۆشخانە و فێرگەکان بە ھۆی فڕۆکە جەنگیەکانی دروستکراوی رۆژاواییەکان فەرمووی : کوشتاری کەسانی مەدەنی و بێتاوان شێوازی ئەمریکا و رۆژاواییەکانە و کۆماری ئیسلامیی  ئەم شێوازەی قەبوڵ نیە و لەسەر ئەم بنەمایە بیر لە چەکی ناڤۆکیش ناکاتەوە .

کوشتاری 220 ھەزار کەس لە بۆردومانی ئەتۆمیی ئەمریکا

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی جەختی کردەوە : بەڵام ئێمە بۆ وەدەسھێنانی توانییە ناڤۆکیەکان بە پێی پێداویستەکانی وڵات لێبڕاوین و لەبەر ئەوە ، ئاستی پیتاندن سەتی بیست نابێت و ئەوەندەی پێویستی وڵات بێ ھەنگاو دەنێین بۆ وێنە بۆ داینامۆی ناڤۆکی یان کاری دیکە لەوانەیە پیتاندن بە سەتی شەستیش بگەیەنین .

ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرمووشی : ھەڵبەت گرێبەستێکی چەند ساڵە دانراوە کە ئەگەر ئەوان جێبەجێی بکەن ئێمەش تا ھەمان چەند ساڵ جێبەجێ دەکەین بەڵام رۆژاواییەکان باش دەزانن کە ئێمە بە دوای چەکی ناڤۆکی دا نین .

  رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی فەرمووی : بابەتی چەکی ناڤۆکی بیانوویە ، ئەوان تەنانەت لە گەڵ دەسڕاگەیشتنی ئێمە بە چەکی ئاساییش نەیارن چونکە دەیانھەوێ فەکتەرەکانی ھێز و دەەسەڵات لە ئێران بستێنن .

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بەم راستیە کە ھازگە ناڤۆکیەکان بە دابینکردنی وزەی تەندروست تر ، پاک تر و ھەرزان تر یەکێک لە گرنگ ترین سەرچاوەکانی وزە لە داھاتووی نەھێندە دوور دان ، پێداویستیی وڵات بە پیتاندنی بە شتێکی حەتمی زانی و فەرمووی :  رۆژاواییەکان  دەیانھەوێ لە رۆژێک دا کە ئێران پێویستیی بە وزەی ناڤۆکی بێت ، ئاتاجی ئەوان بێت و ئەوان ئەم پێداویستیەی ئێمە بکەن بە کارتێک بۆ داسەپاندن و زۆرداری و باج سەندن .

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی جەختی کردەوە : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پرسی ناڤوکیش دا وەک پرسەکانی دیکە پاشەکشە ناکات و بە ئاڕاستەی ئەوەی کە بەرژەوەندیی و پێداویستیی ئەمڕۆ و دواڕۆژی وڵات بێت ، بە ھێزەوە دەچێتە پێش .

 

سەرپەیڤ