May 06, 2021 23:46 Asia/Tehran
  • ڕۆژی قودس ڕۆژی بەرەڤانی کردن لە ئارمانجی فەلەستینە لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیاوە ھەتا ئەمریکا

ڕۆژی جھانیی قودس

لە ساڵی ١٩٨٠ی زایینی کە ئیمام خومەینی(رە) دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی وەک ڕۆژی جیھانیی قودس ڕاگەیاند، زیاتر لە چل ساڵ تێدەپەڕێ.

ئیمام خومەینی(رە) بناغەدانەری ڕۆژی جھانیی قودس     

ناودێر کردنی دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز وەکو ڕۆژی قودس، لەگەڵ پاڵپشتیی ئوممەتی ئیسلامی دا ڕووبەڕوو بووەوەو جیا لە ئێران لە ٨٠ وڵاتی جیھان ڕێپێوان و گردبوونەوەی ڕۆژی قودس بەڕێوە دەچێت.

خەڵکی ستەم لێکراوی فەلەستین

بەرپاکرانی شکۆمەندی ڕۆژی جیھانیی قودس لە ھەموو ساڵێکدا وا دەردەخات کە ئیمام خومەینی (ره) لە خەباتی دژی ئیستیکبارو نیزامی پاوانخواز بە دروستی ئاماجەکەی پێکاوەو ئەم ڕوانگە ستراتژییەش ھەموو ساڵێک ڕێکتر و قوڵتریش دەبێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە دووربینیی ڕابەری شۆڕش لە مەڕ ڕزگار کردنی سەرزەوینێکی ئیسلامی لە چنگی داگیرکەران لەو بابەتانەیە کە لە ئاستی دنیادا لە بەر کرێت بوونی دیاردەی داگیرکاری جێگای سەرنجی بیروڕای گشتییە و لەم ڕۆژە جیھانییەدا ھەموو ساڵێک جیا لە ئێران لە زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامیی دیکە لەوانە ئاندۆنێزیا ،مالێزی، پاکستان، تورکیا، بەحرەین، عێراق، ئەفغانستان و ھێندێک وڵاتی دەرەوە ئیسلامیی وەک بریتانیاو ئەمریکا بۆ داکۆکی لەگەلی فەلەستین خۆپیشاندان بەڕێوە دەبردرێت. 

لە ڕوانگەی زۆرێک لە چاودێرانی سیاسییەوە ئیمام خومەینی(رە) بە ناودێر کردنی ڕۆژی قودس، کێشەی فەلەستینی بۆ جیھانی ئیسلام بووژاندووەتەوەو ئەمڕۆکە بووەتە ھۆی ئەوەی کە بڵێسەی ڕاچەنینی ئیسلامی بەرز بێتەوەو کێشەی قودس و فەلەستین ببێ بە ئەوبەرایەتیی جیھانی ئیسلام.

ڕۆژی جھانیی قودس

با ئەوەشمان لەبیر نەچێت کە ئەمساڵ لە ھەل و مەرجێکدا ئوممەتی ئیسلامی ئامادەی بەرپا کردنی ڕۆژی جیھانیی قودسە کە لە پلەی یەکەم دا ئاڵاھەڵگری بەرەی خۆڕاگری شەھید حاج قاسم سولەیمانی لەنێو ئێمەدا نییە بەڵام ڕێبازەکەی ھەروا بەردەوامە.

شەهید سولەیمانی شەهیدولقودس

لە پلەی دووھەم دا ئەمساڵ قەیرانی کۆرۆنا و ڕەچاوکردنی مەودای جەستەیی و ڕێنماییە تەندروستییەکان ئوممەتی ئیسلامی لە بەرپا کردنی ھێنایانەی ڕۆژی قودس بێ بەری کردووە، بەڵام سەرباری ئەمەش نەک ھەر بەرەی خۆڕاگری لاواز نەبووە بەڵکو زەینی ھەمووانی بەرەولای ڤایرۆسێکی گەلێک مەترسی دا تر لە کۆرۆنا ڕاکێشاوە کە ئەویش ڤایرۆسی ڕژێمێکی داگیرکەرە بە ناوی ئیسرائیل کە پێی وا بوو لە سای قەیرانی کۆرۆنا ئوممەتی ئیسلامی کێشەی فەلەستینی لەبیر دەچێتەوە.

بە گشتی ئەگەرچی ترەمپ بەرلە فڕی درانی لە کۆشکی سپسی پەلاقاژەی ئەوەی بوو کە بە تەماح وەبەرنان ھێندێک لە وڵاتانی ناوچەکە پێملی ڕێککەوتن لەگەڵ ڕژێمی زایونی بکات، کەچی بە ھەوڵی وڵاتانی دیکەی جیھانی ئیسلام ئەو پیلانەی سەری نەگرت و بە گورتی ڕژێمی زایونی لە ئێستادا لەنێوخۆوە توشی توانەوەو دۆش دامان ھاتووەو لە دەریشەوە لە لایەن بەرەی خۆڕاگرییەوە گەمارۆ دراوە.

سەرپەیڤ