ته‌مووز 25, 2021 11:05 Asia/Tehran
  • پێگاسوس ، بەرنامەی سیخوڕیی ئیسراییل لە کاربەدەستان و کەسایەتی وڵاتانی دیکە

سەرچاوەکانی ھەواڵ ئاشکرایان کرد ژمارێک لە کاربەدەستانی ھەندێ وڵاتی ناوچەی رۆژاوای ئاسیا لەوان کاربەدەستانی عێراتق کەوتوونەبەر ئامانجی سیخوڕیی ئیسراییل .

شۆڤاری و سیخوڕی ھەمیشە یەکێک لە شێوازەکانی دزەکردن و وەدەسھێنانی زانیاری لە وڵاتانی دیکە بووە و ھەیە . ئیسراییل کە بە پێشێلکردنی مافی نێودەڵوەتیی لە دژی فەلەستینیەکان ناسراوە ، لە سیخوڕی کردن بەسەر کاربەدسەتانی وڵاتانی دیکە پێشەنگە . بەرنامەی سیخوڕیی پێگاسوس ، بەرنامەییەکی ئیسراییلیە کە بۆ ھاککردمی مۆبایل دەکاردێت .

بەرنامەی سیخوڕیی پێگاسوس ، بەرنامەییەکی ئیسراییلیە

یەکەم جار بەرنامەی سیخوڕیی ئیسراییلی پێگاسوس ساڵی 2016 ئاشکرا بوو . کاتێک کە مۆبایلی ئەحمەد مەنسوور چالاکی ئیماراتی ھاککرا و بە دوای ئەوەدا ئەو کەسە گیرا . ئیمارات تا ئێستا ئامادە نەبووە ئەحمەد منسوور ئازد بکات .

ئەحمەد مەنسوور چالاکی ئیماراتی

 ئیستا لێکۆڵینەوەی ھاوبەشی ئاژانسەکانی دەنگوباس و نووچە لەوان رۆیتێرز ، واشنگتۆن پۆست ، واڵ ستریت ژۆڕناڵ ، ئەلجەزیرە و گاردیەن نیشان ئەدات 50 ھەزار ھێڵی مۆبایل لەوان ھێڵی کاربەدەستانی ھەندێ لە وڵاتان و بەتایبەت وڵاتانی عەرەبیی بە ھۆی پێگاسوسەوە ھاک کراون .

ئەگەرچی کۆمپانیای ئیسراییلی ئێن ئێس ئۆ کە ئەو بەرنامەی دیزاینکردووە ، ئەم لێکۆڵینەوانەی رەتکردووەتەوە ، بەڵام ئەوەی کە ئەم لێکۆڵینەوانە پشتڕاست دەکاتەوە ئەوەیە کە بە پێی لێکدانەوەی میدیایی نەبووە بەڵکوو ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ھاوبەشی رێکخراوە ھەواڵیە گەورەکانی جیھانە .

بەرنامەی سیخوڕیی پێگاسوس ، بەرنامەییەکی ئیسراییلیە کە بۆ ھاککردمی مۆبایل دەکاردێت

بابەتی دیکە ئەوەیە کە ئیسراییل ئەم بەرنامە سیخوڕیەی ناوەتە بەر دەستی وڵاتانێک کە لە گەڵ ئەم رژێمە پێوەندی ئاشکرا و نەپەندیان ھەیە و ئەوانیش لە دژی رەخنەگران و بەرھەڵستکارانی خۆیان دەکاریان ھێناوە .

عەرەبستانی سعودی و ئیمارات ، وڵاتانێک کە زیاترین سوودیان لەم بەرنامە سیخوڕی ئیسراییل

وڵاتانێک کە زیاترین سوودیان لەم بەرنامە سیخوڕیە وەرگرتووە بریتین لە : ئازەربایجان ، بەحرێن ، ھەنگاریا ، ھیندستان ، مەکسیک ، مەراکش ، رواندا ، عەرەبستانی سعودی و ئیمارات .

لایەنی خراپتری بابەتی سیخوڕی کردنی ئیسراییل ، ھاککردنی موبایلی کاربەدسەتانی وڵاتانی دیکەیە . کاربەدەستانی عێراق لەو کەسانەن کە بە ھۆی پێگاسوس شۆڤاریان لەسەر کراوە . بەرھەم ساڵح سەرۆکی عێراق ، مستەقاکازمی سەرۆک وەزیران ، عەلی ئەعرەجی لە کاربەدەستانی باڵای ئەرتەش و سەید عەمار حەکیم رێبەری رەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق ، لەو کەسایەتیانەن کە کەوتوونە بەر سیخوڕی کردنی بەرنامەی ئیسراییلی .

کاربەدەستانی عێراق لەو کەسانەن کە کەوتوونە بەر سیخوڕی کردنی بەرنامەی ئیسراییلی پێگاسوس

ئیسراییل لە کاتێک دا سیخوڕی بەسەر وڵاتانی دیکەوە دەکات کە ئەم کارە ، کارێکی قەبوڵ نەکراو و بە پێچەوانەی مافی نێودەوڵەتیە .

سەرپەیڤ