ڕاپەڕینی ئیمامی حسەین(ع) و کلتووری خۆڕاگری
کلتووری خۆڕاگری لە ئیسلام و سەرمەشق و ھێمایەکی باشتر لە ڕووداوی عاشوراو ڕاپەڕینی ئیمامی حسەین(ع) شک نابات
کلتووری خۆڕاگریی سەرچاوەگرتوو لە کلتووری عاشورا ئەمڕۆش ھەر نەک ھەر لە ئاستی تاکەکەسی بە کۆمەڵ دا، بەڵکو لە ئاستی حکومەتی و حکومەتداریش دا ڕێشاندەرە.
یەکێک لە ھەوڵەکانی ھەر حکومەتێک و خواستی ھەر جەماوەرێک ڕەواندنەوەی تۆزوگەردی گەندەڵی و ھەبوونی کەشێکی پاک و زوڵاڵی سیاسییە.
ھەر بۆیە سەرنجدانی فەکتەری مەعنەوییەت بە گشتی و عاشورا بە تایبەتی ھەر بەوجۆرەی کە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی گەلێک جار جەختیان لەسەر کردووە، زۆر گرینگە.
ئیمام خومەینی(رە) بە ناسیاریی تەواو لە بارەی سیاسەتەکانی ئیستیکباری جیھانی لە مەڕ داسەپاندن و داکۆکی کردن لە ڕژێمی پالەوی لە ئێران و لێکچوونی زۆری لە دەستەڵاتی ئۆمەوییەکان، بە سروش وەرگرتن لە کلتوری بووژێنەرەوەی عاشوراو بەھرە وەرگرتن لە دوو فەکتەر واتە «ئەمر بە چاکەو نەھی لە خراپە» و «ئەرکی ئیلاھی» ڕژێمی دووھەزاروپانسەد ساڵەی پاشایەتیی ڕووخاندو قوتابخانەی مرۆڤ خولقێنی ئیسلامی ژیاندەوەو تەم چەواشەو بیدعەتی لە سیمای سڕییەوە.