نیسان 12, 2022 19:26 Asia/Tehran
  • فەکتەرەکانی خولی تازەی پێکدادانەکانی نێوان زایونییە داگیرکەرەکان و فەلەستینییەکان

دوای پێنج ھەڵمەتی خۆبەختکارانەی فەلەستینییەکان لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان ،خۆڕاگریی جەماوەری لە بەرامبەر دڕندەکاریی زایونیەکان ئاشکراتر بووە.

دوای پێنج ھەڵمەتی خۆبەختکارانەی فەلەستینییەکان لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان خولی تازەی پێکدادانەکان لە کاتێکدا دەستی پێ کراوە کە خۆڕاگریی جەماوەری لە بەرامبەر دڕندەکاریی زایونیەکان ئاشکراتر بووە.

لەو فەکتەرانەی خولی تازەی پێکدادانەکانیش ئەمەیە کە زایونییەکان لە ھەڵوێستی تازەی فەلەستینییەکان لەوانە ھەڵمەت و ئۆپراسیۆن لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان بە تایبەت لە تەلەبیب مارەنگازو سەرلێ شێواون و بە پەرە پێدانی توندوتیژییەکان ھەوڵ دەدەن ئەم ھەڵمەتانە ڕابگرن، کەچی توندوتیژیی زایونییەکان بووەتە ھۆی یەکانگیر بوونی زیاتری فەلەستینییەکان.

بەم پێیە فەکتەرێکی دیکەی پێکدادانی تازە یەکگرتووی فەلەستینییەکان لە ھەمبەر زایونییەکانە، بە جۆرێک کە بەرنامەی زایونییەکان بۆ ڕاپێچ کردنی فەلەستینییەکان توشی کێشە بووە.

لەو شێوازانەی یەکگرتوویی فەلەستینییەکان داخستنی دەروازەکانی ئوردوگای جنین بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەرچەشنە دەست درێژکارییەکی شیمانەیی سوپای ڕژێمی زایونییە.

ئینجا فەکتەرو نمونەیەکی دیکەی خولی تازەی پێکدادانەکانیش، سەرھەڵدانی دووبەرەکییە لە نێو بزوتنەوەی فەتح و ھاوڕێیەتیی بەشێک لە ئەندامانی فەتح لەگەڵ جیھادی ئیسلامیی فەلەستین بۆ خەباتی دژی ڕژێمی ئیسرائیلە.

شەهید ڕەعد حازم خەباتکاری فەلەستینی

نمونەو فەکتەرێکی گرینگی دیکەی خولی تازەی پێکدادانەکان، لێ نەھاتوویی تەگبیری ئاسایشتیانەی ڕژێمی زایونی لە ڕووی پێشگرتن بە ھەڵمەتی خۆبەختکارانە بە تایبەت لە تەلەبیبی ناوەندی دەستەڵاتی ئەم ڕژێمەیە کە بووە ھۆی ئەوەی کە شارۆچکەنشینە زایونییەکان متمانەیان بە توانایی دەزگا ئاسایشتییەکانی خۆیان بۆ پاراستن و دابین کردنی ئاسایشتیان نەمێنێ.

سەرپەیڤ