ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی كۆچی دوایی كرد
تشرینی دووه‌م 03, 2015 16:36 Asia/Tehran
به‌یانى ئه‌مڕۆ له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا، سه‌رۆكى كۆنگره‌ى نیشتمانی عیراق، كه یه‌كێكه له لایه‌نه سیاسییه‌كان و به‌شداره له په‌رله‌مان، به‌هۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه، گیانى له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خه‌ندان_ى راگه‌یاند :" به‌یانى ئه‌مڕۆ له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له شارى به‌غدا، ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى، سه‌رۆكى كۆنگره‌ى نیشتمانى، كۆچی دوایی كرد".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه چه‌له‌بى به‌هۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه مردووه.
چەلەبی پێشتر یەكێك بوو لە سیاسەتمەدارە نەیارەكانی رژێمەكەی سەدام حسێن و دوای پرۆسەی ئازادكردنی عیراق چەندین پۆستی جۆراوجۆری وەرگرتووە و لەم خولەی پەرلەمانی عیراقدا تا رۆژی مردنی سەرۆكی لیژنەی دارایی بوو.