بزر بوونیی یەک و نیو ملیارد دۆڵار لە داهاتەکانی هەرێمی کوردستان
سەرۆکان و ئەندامانی کۆمیسیۆنەکانی "پیشەسازی، وزە و چاوگە سروشتی "یهکانی و "ئابووری و بەرهەم هێنا " لەپەرلمانی کوردستانی ئێراق ، ڕایانگەیاندووە کە یەک ملیار و شەش سەد و هەشتا هەزار دۆڵار لە داهاتەکانی هەرێم بزر بووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پرێس ، دوکتور شێرکۆ جودەت سەرۆکی کۆمیسیۆنی پیشەسازی ، وزە و کانگا سروشتییەکان و ئەندامی فراکسیۆنی پارتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی ئێراق ، دوکتور عیزەت سابیر ، ئیسماعیل سەرۆکی کۆمیسیۆنی دارایی و ئابووری و بەرهەم هینان و لە فراکسیۆنی پارتی یەکیەتی نیشتمانی و عەلی محەممەد سالح ، جێگری کۆمیسیۆنی دارایی و لە ئەندامانی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستانی ئێراق ، بە بڵاو کردنەوەی یادداشتیک ، ڕایانگەیاند کە یەک ملیارد و شەش سەد و هەشتاو شەش هەزار دۆڵاڕ لە داهاتەکانی هەرێمی کوردستان بزر بووە و خوازیاری لێکدانەوەی دەوڵەتی هەرێم لەو بوارە بوون . نوێنەرانی ناوبراو وێڕای ئاراستە کردنیی ئامارێک لە داهات و خەرج وبهرجی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان ، نەبوونی شەفافیەت لە کارو باری ئابووری ، ئاراستە نەکردنیی ئاماری ڕاستەقینە لە سەرجەم داهاتەکان و ڕاگیردرانی چالاکییەکانی پەرلەمان و ڕاست بووجە بە پەرلەمان وەکوو هۆیەکانی بزر بوونی داهاتەکانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەێنن .
ئەم سێ نوێنەرەی پەرلەمانی کوردستانی ئێراق ڕایانگەیاندووە سەرچاوەکانی داهاتی هەرێمی کوردستان بریتییە لە داهاتەکانی نەوتی ( هەناردەی نەوت لە رێگای هیلی بوری ونەوتهەڵگرەکان) و نانەوتی (بریتی لە گومرکات و داهاتەکانی وەزارەتخانەکان) ، ئەوان ڕایانگەیاندووە بە گوێرەی ئاماری فەرمی چوار ملیارد و سەد و پەنجا ملوێن دۆڵاڕ داهاتەکان بۆ دانیی بەشێک لە مووچە و حەقدەستی کارمەندان و مووچە بگیرانی هەرێم خەرج کراوە و لەم نێوانە دا یەک ملیارد و شەش سەدو هەشتا و شەش ملوین دۆڵاڕ مەودا و جیاوازی داهاتەکان و خەرج وبهرجی هەرێمی کوردستان بزر بووە و ئاگادارییەک لە چلۆنایەتی خەرج کردنیی ئەو لە بەردەستدانییە .