پارتە کوردەکان کۆتایی بە بایکۆتی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی ئێراق دێنن
سەرچاوەیەکی پەرلەمانی ئێراق ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند کە فراکسیۆنە کوردەکان کۆتایی ئەدەن بە بایکۆت کردنیی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی ئەو ڵاەت و حەوتەی داهاتوو لە بەغدا ئامادە دەبن .
بە پێی نووسراوەی ماڵپەری دەنگی و باسی ئەلفورات نیوز ، ئەو سەرچاوەیە ووتی : فراکسیۆنەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە بڕیاراین بۆ کۆتایی دان بە بایکۆتکردنیی ئامادە بوون لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان داگرتووە . بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە ، پارتە کوردەکان سەرەتاکانی حەوتەی داهاتوو لە بەغدا دەبن . ئەم سەرچاوە پەرلەمانییە ی ئێراقی هەروەها ڕاپۆرتی دا کە دوای ڕاگەیاندرانیی ئامادەبوونی فراکسیۆنەکانی کورد لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، وتوویژ گەلێک لە نێوان فراکسیۆنەکانی جۆر بە جۆری پەرلەمانی ئێراق بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی ئەو درێژەی هەیە . "سەلیم جەبووری" سەرۆکی پەرلەمانی ئێراقیش ڕۆژی سێ شەممە ڕاێگەیاند کە سبەێنێ چوار شەممە لەگەڵ سەرۆکانی فراکسیۆنە جۆر بە جۆرەکان بۆ دیاریکردنیی کاتی بەڕیوە چوونی کۆبوونەوەی گشتی پەرلەمان کۆبوونەوە پێک دێنێت .
هەندێک لەمەو بەر ، ژمارێک لە لاگرانی " مۆقتەداسەدر" ڕیبەری ڕەوتی "سەدر" چوونە نێو پەرلەمان و لەو بەروارە نوێنەرانی کورد بۆ دەربڕینی نارەزایەتیان لە حاند ئەوەی کە کەوتوونەتە بەر دەستدرێژی ناڕازیان بەغدایان بەرەو کوردستانی ئێراق جێ هێشتووە ولەو سەردەمە تا بە ئێستا پەرلەمانی ئێراق هیچ کۆبوونەوەیەکی بەڕێوە نەبردووە .
هاوپەیمانی کوردستانی ئێراق گەڕانەوە بۆ پەرلەمان و کابینە بەستراوە دەزانێت بە وەرگرتنی دەستەبەری ئاسایشتی لە لایەن دەوڵەتی بەغدا تا پێش بگرێت لە دووپات بوونەوەی دەستدرێژی بۆ سەر ئەندامانی ئەو .