یەکێتیی ئەوروپا هاوکاریی ئابووریی هەرێمی کوردستان دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i231436-یەکێتیی_ئەوروپا_هاوکاریی_ئابووریی_هەرێمی_کوردستان_دەکات
یەکێتیی ئەوروپا لە کۆبوونەوەی کۆنسەی یەکێتییەکەدا بڕیار دەدات هاوکاریی ئابوریی هەرێمی کوردستانی ئیراق بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 24, 2016 11:15 Asia/Tehran
  • یەکێتیی ئەوروپا هاوکاریی ئابووریی   هەرێمی کوردستان دەکات

یەکێتیی ئەوروپا لە کۆبوونەوەی کۆنسەی یەکێتییەکەدا بڕیار دەدات هاوکاریی ئابوریی هەرێمی کوردستانی ئیراق بکات.

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا بە (باسنیوز)ی راگەیاند، کە یەکەمجارە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە کۆبوونەوەی فەرمیدا ئەو پرسە دەورووژێنن.

دلاوەر ئاژگەیی باس لەوەش دەکات، کە بڕیاردانی یەکێتیی ئەوروپا بە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە قەیرانی داراییدا ”گرنگە“، چونکە هێمای ئەوەیە، کەدەربازکردنی هەرێمی کوردستان لە قەیرانی داراییدا ”چووەتە ئەجێندای سیاسیی یەکێتییەکە“.نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا هەروەها رایگەیاندووە، کە یەکێتیی ئەوروپا لە بڕیارەکەیدا ئاماژەی بە هاوکارییەکانی بانکی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کردووە، کە بەو مانایە دێت، ”یەکێتیی ئەوروپا پشتگیری پێدانی قەرز بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات لە لایەن ئەو دوو ڕێکخراوەوە“.

بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتی جیهانی و نەناردنی بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عێراقییەوە لە ساڵی 2013ـەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان رووبەڕووی قەیرانێکی سەختی دارایی بووەتەوە.