بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی لیستی رێکخستنەکانیان یەک دەخەنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i231955-بزووتنەوەی_گۆڕان_و_یەکێتی_لیستی_رێکخستنەکانیان_یەک_دەخەنەوە
بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی عیراق، لیستی رێکخستنی هەردوو حزب رێکدەخەنەوە و دووبارە لەسەر بنەمای یەک حزب ئامادەکاری بۆ مەکتەبی رێکخستنیان دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 27, 2016 14:38 Asia/Tehran
  • بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی لیستی رێکخستنەکانیان یەک دەخەنەوە

بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی عیراق، لیستی رێکخستنی هەردوو حزب رێکدەخەنەوە و دووبارە لەسەر بنەمای یەک حزب ئامادەکاری بۆ مەکتەبی رێکخستنیان دەکەن.

بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی سەرقاڵی رێکخستنەوەی رێکخستنی کادیرانی هەردوو حزبن بۆئەم مەبەستە لێژنەیەک پێکهێنراوە بۆ ئەوەی بەیەک لیستی هاوبەش مامەڵە لەگەڵ رێکخستنەکانیان بکرێت لەسەر ئاستی کوردستان، ئەو لێژنە کاری ئەوە دەبێت هەدوولا ناوی رێکخستنەکانیان بدەنە کۆمیتەی هاوبەش بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئەو لیستەکاری لەسەر بکرێت، بەم شێوەیەک مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەرپەشک دەکرێت کە ناوی کادیرانی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامی مەکۆکانی گۆڕان بخەنە ناو رێکخستنەکانیانەوە.

لەم بارەوە، حامید حاجی غالی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: لەدوای رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان وەک دەستپێک کاری جددی دەکرێت بۆ دروستکردنی لێژنەی هاوبەش تا ئاستی یەکگرتنەوە بۆیە سەرجەم ئەو هەنگاوانەی لەو بارەوە دەنرێن بەشێکە لەلێک نزیک بوونەوەی هەردوولا.