خەساری بۆردومانەکانی تورکیا لە گووندەکانی باکووری هەریمی کوردستان
بوردومانی فرۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیا له‌سه‌ر ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێم به‌رهه‌مهێنانی ۴۴۰ گوندی هه‌رێمی کوردستانی ڕاگرتووه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕوداو ، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چاندن و بەرهەمهێنان لە ۴۴۰ گوندی ئامێدی لە هەرێمی کوردوستان راگیراوه و خه‌ساری زۆر له خه‌ڵک ده‌درێت .
بەشێک لە جووتیارانی ئەو گوندانەی ناوچه‌ی ئامێدی که زیاتر نێزیکن له سنووره‌وه ناچارن دوای جێهێشتنی ناوچەکانیان بە شێوەی پشک ، کار لەسەر زەوی خەڵکی دیکە لەو ناوچانەدا بکەن کە لێی نیشتەجێن .
خەڵکی ئەو گوندانە هەروەها دەڵێن بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە ژیانیان نەماوە و دووچاری چەندین کێشەی سه‌خت و جیدی هاتوون .
شیاوی ئاماژه‌یه که ئه‌رته‌شی تورکیا به بیانوی پێکانی مۆڵگه‌کانی داعش له ئاسمانی هه‌رێمی کوردستان ده‌سووڕێته‌وه و له ڕاستیدا شه‌ڕی داعش ناکات و بنکه و باره‌گای په‌که‌که ده‌پێکێ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵکی ناوچه‌کانی بناری قه‌ندیل له ناوبچێت و خه‌ڵک ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه .