هەڵبژێردرانی سکرتێری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i232291-هەڵبژێردرانی_سکرتێری_گشتیی_یەکگرتووی_ئیسلامی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
لە حەوتەمین کۆنگرەی پارتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی ئێراق سکرتێری گشتیی نوێی ئەم پارتە بە بەدەست هێنانی نیزیکەی دوو لەسێی دەنگەکان وەک سکرتێری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی هەرێم هەڵبژێردرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 29, 2016 14:11 Asia/Tehran
  • هەڵبژێردرانی سکرتێری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی هەرێمی کوردستانی ئێراق

لە حەوتەمین کۆنگرەی پارتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی ئێراق سکرتێری گشتیی نوێی ئەم پارتە بە بەدەست هێنانی نیزیکەی دوو لەسێی دەنگەکان وەک سکرتێری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی هەرێم هەڵبژێردرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕەسمی یەکگرتووی ئیسلامی ، دوێنێ حەوتەمین کۆنگرەی پارتی یەکگرتووی ئیسلامیی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەڕێوە چوو و لەم کۆنگرەیە سەلاحەدین بەهائەدین بە بەدەست هێنانی نیزیکەی دوو لەسێی دەنگەکان جارێکی تر سەرۆکایەتی ئەم پارتە ئیسلامییەی گرتە ئەستۆ.

سەلاحەدین بەهائەدین چوار ساڵ لەمەوبەر، لە کۆنگرەی شەشەمی سەرۆکایەتی ئەم پارتەی سپارد بووە هاوحیزبیەکەی واتە محەممە فەرەج.

لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا نە تەنیا پارتی یەکگرتووی ئیسلامی هیچ دەستهاتێکی سەرنج راکێشی بەدەست نەهێنا بەڵکوو لەبەر گرتنەبەری هەڵوێستی نیزیک بە پارتی داد و گەشەپێدان لە تورکیا، دەنگی خۆی لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق و هەرێمی کوردستان لە دەست دا .

دەنگۆی هاوڕێیی و هاوبیروڕایی یەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردوغان ئەوەندە پێش کەوت کە تەنانەت ئەو بیرەی کە ناوی یەکگرتووی ئیسلامی ببێتە داد و گەشەی کوردستان، وەک شایعە و دەنگۆ بڵاو کرایەوە.