پێشمەرگەنۆ گوندیان لە مووسڵ لە جنگ داعش رازگار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i232594-پێشمەرگەنۆ_گوندیان_لە_مووسڵ_لە_جنگ_داعش_رازگار_کرد
هێزەکانی پێشمەرگە دوای ئازاد کردنیی نۆ گووند لە جنگ داعش ، کۆتاییان داوە بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ دا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 31, 2016 07:07 Asia/Tehran
  • پێشمەرگەنۆ گوندیان لە مووسڵ لە جنگ داعش رازگار کرد

هێزەکانی پێشمەرگە دوای ئازاد کردنیی نۆ گووند لە جنگ داعش ، کۆتاییان داوە بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ دا .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی پریس تی ڤی ، ئەنجوومەنی ئاسایشتی هەرێمی کوردستان رۆژی دوو شەممە بە بڵاوکردنیی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند ، ئەم ئۆپەراسیۆنە بەئامانجە گرینگەکانی خۆی گەییشتووە و بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ هاتووە .

بە گوێرەی ئەو بەیاننامەیە ، ئۆپەراسیۆن بە بەشداری نیزیک پێنج هەزار و پانسەد میلیشیا پێش مەرگە و بەپشتیوانیی پەلامارەکانی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی ئەنجام دراوە . سەرکەوتن لەم ئۆپەراسیۆنە بووەتە هۆی ئازاد کردنیی ناوچەیەک بە بەرینایی سەد و بیست کیلومەتر ی چوار گۆشەیە .

ئەم ناوچەیە لە نیزیکی "خازر" و نیزیک ڕێگای سەرەکی نێوان مووسڵ و ناوچەی "هەولیر" لە باکووری ئێراق دایە . لەم ئۆپەراسیۆنە دوو ڕۆژەیە نیزیک سەد و چل ترۆریستی داعشی کوژراون و چواردە ترۆمبیلی بۆمب ڕیژکراوە لە ناوچوون . چوار کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە یش لەم ئۆپەراسیۆنە دا کوژراون و سی و چوار کەسی دیکەیش بریندار بوون . ئەم نۆ گوندە لە هاوینی ٢٠١٤ زایینی لە لایەن تاقمی ترۆریستی داعشەوە داگیر کرابوون .