دەستەبەر نەبوونی ڕەوشەکە بۆ بەڕێوەچوونی کۆپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی ئێراق
ئەندامی ئەنجومەنی سەروکایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق وتی : بۆ پێشگرتن بە دواهاتی ناشیاو، کۆپرسی لەسەر سەربەخویی هەرێمی کوردستان دەبێ دوای وتووێژەکانی ئاشتی لە بەغدا ئەنجام بدرێت .
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، فەرید ئەسە سەرد، ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی یەکێتی ، ڕەوتی بەڕێوەچوونی کۆ پرسی بۆ سەربەخۆیی بە ئاڵۆزکاو وەسف کرد و تی : چارەسەر بوون و گەشتن بە کۆدەنگی ناوخۆیی و تێپەڕین لە قەیرانی ئێستا و بەهێز بوونی ژێرخانەکانی ئابووریی هەرێمی کوردستان، مەرجی سەرەکی بۆ بەڕێوە چوونی گشت پرسی لەسەر سەربەخۆیی و دەستەبەری سەرکەوتنیەتی .
بەوتەی ئەسە سەرد، پرسەکانی هاوپێوەند بە کۆ پرسی لە هەرێمی کوردستان دڕدونگە و ئاشکرا نییە کە لە چ ناوچەگەلێک بەڕێوە دەچێت و ئایا ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان دەگرێتەوە یان نا؟
بەرلەمە مەسعوود بارزانی سەروکی هەرێمی کوردستان ، وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کۆ پرسی بۆ سەربەخۆیی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێ وتی : ئەم گشت پرسیە پێویستە و بەمانای جیابوونەوە لە ئێراقیش نییە .