ڕاگیرانی بەڕێوەچوونی سەرجەم گەڵالە ڕاژەکاری و ئابووریەکانی هەرێمی کوردستان
نوێنەری پارتی دێمۆکرات لە پەرلەمانی ئێراق ووتی بەهۆی مایەپووچبوونی سەرمایەدانەران بەڕێوەچوونی هەموو گەڵالە ڕاژەکاری و ئابووریەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگیردراوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، ئەشواق جاف لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری "ئەلبەغدادیە نیوز" گووتیشی هەریمی کوردستان هەر ئێستا بە هۆی قەیرانی ئابووری تووند لە ڕەنج دایە ، چوونکا ئەو قەیرانە هەموو گەڵاڵەکانی ڕاژەکاری و ئابووری لە هەرێمی ڕاگرتووە و زۆربەی سەرمایەدانەران مایە پووچ بوون و ئێستا تەنانەت نەخۆشخانە کان لە حالێک دا کە پڕن لە بریندارانی جەنگی بەرەوڕووی کەمبوونی دەواو و دەرمان و ماددەی پێویستن . جاف وێڕای ئاماژە دان بە وەی کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەرەکیەتی چاکسازی هەمە لایانە و ریک لەگەڵ ڕەوشی ئێستای خۆی ئەنجام بدات ووتیشی : بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی دراوی و ئیداری لە ئەولەویەتەکانی ئەنجام دانی چاکسازییەکان لە هەرێم دیتە ئەژمار .