وتووێژی کوردەکان بۆ گەڕانەوەی نوێنەرانیان بۆ پەرلەمانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i233461-وتووێژی_کوردەکان_بۆ_گەڕانەوەی_نوێنەرانیان_بۆ_پەرلەمانی_ئێراق
بەیان سامی عەبدوڕەحمان نوێنەری هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ئەمریکا وتی : نوێنەرانی کورد خەریکی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی بغدا سەبارەت بە گەڕانەوەیان بۆ پەرلەمانی ئێراقن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 05, 2016 08:37 Asia/Tehran
  • وتووێژی کوردەکان بۆ گەڕانەوەی نوێنەرانیان بۆ پەرلەمانی ئێراق

بەیان سامی عەبدوڕەحمان نوێنەری هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ئەمریکا وتی : نوێنەرانی کورد خەریکی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی بغدا سەبارەت بە گەڕانەوەیان بۆ پەرلەمانی ئێراقن .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپوتنیک ، عەبدوڕەحمان پێداگری کرد لەسەر دەوری کارتێکەری نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی ئێراق و وتی : ئێستاکە باسی سیاسی بەربڵاو لەسەر ڕێککەوتنی سیاسی سەبارەت بە گەڕاندنەوەی نوێنەرانی کورد لە ئارادایە و پێویستە بیرلە داهاتووش بکەینەوە .

ناوبراو وتیشی : نوێنەرانی هەڵبژێردراوی کوردەکان لە پەرلەمانی ئێراق دەبێ ڕێزیان لێ بگیردرێ ، توندوتیژی بەرامبەر هەندێ لەوان بۆ هەموومان مایەی نیگەرانی بووە .

لەیازدەی گوڵانی ئەمساڵ و دوابەدوای پەلاماری ناڕازیان بۆسەر پەرلەمانی ئێراق و نەیارەتی جیددی لەگەڵ یاسادانەرانی کورد، هێزی پێشمەرگە نوێنەرانی کوردیان ڕزگار کرد و بە کردەوە کاری ئەوان لە پەرلەمان وەستاوە .

شیاوی باسە شاندێک لە بەغداشەوە حەوتەی ڕابردوو سەردانی هەولێری کرد بوو هەتا سەبارەت بە گەڕاندنەوەی کوردەکان بۆ پەرلەمان هەڵوێستی خۆی ڕابگەیەنێ .

قەیرانی سیاسی ئێراق مانگەکانی ڕابردوو پەرەی سەندووە و گێرەوکێشەی سیاسی ، خەڵکی ئەم وڵاتە شەڕ تێکەوتووەی ماندوو و وەڕەز کردووە.