بۆردومان کردنی ناوچه‌یه‌کی ئاکرێ له لایه‌ن فڕۆکه‌کانی تورکیا
فڕۆکه‌کانی تورکیا دۆڵی نه‌هله‌ی ناوچه‌ی ئاکرێیان بۆردومان کرد، که 47 کیلۆمه‌تر له‌سنووری نیوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیاوه دوووره.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی هه‌رێمی کوردستان، بۆردومانه‌کان ناوچه‌یه‌کی نزیک گوندی باکوورمانی گرتووه‌ته‌وه و ئه‌و جێگه‌یه‌ی بۆردومان کراوه ته‌نها 4 کیلۆمه‌تر له‌و گونده‌وه دووره.
به پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی هه‌ریمی کوردستان هه‌رچه‌نده تا ئێستا زیانه‌کانی ئه‌و بۆردوومانه ئاشکرا نه‌بووه، به‌ڵام دووکه‌ڵ له‌سه‌ر دۆڵه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بینرێت که بۆردومان کراوه.
به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ده‌وڵه‌تی تورکیا و په‌که‌که، ناو به ناو فڕۆکه و تۆپخانه‌کانی تورکیا ناوچه سنورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به بیانووی بوونی گه‌ریلاکانی په‌که‌که بۆردومان ده‌که‌ن و له ڕابردوودا چه‌ندین جار گوندنشینان و خه‌ڵکی ناوچه سنورییه‌کان بوونه‌ته قوربانی ئه‌و شه‌ڕ و بۆردومانانه.