۱۵ هاووڵاتی کوردی ئێزیدی له بنده‌ستی داعش رزگار کران
له ئۆپراسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی شاری مونبج له باشووری کۆبانێ له کوردستانی سووریا، شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ۱۵ هاووڵاتی کوردی ئێزیدی له‌ده‌ستی داعش رزگارده‌که‌ن .
به پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، ئاری هه‌رکی چالاکوانی سیاسی له‌وباره‌یه‌وه به PUKmedia ی راگه‌یاند که شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له چوارچێوه‌ی هێزی سووریای دیموکرات، له هه‌ڵمه‌تێکی تایبه‌تدا ۱۵ هاووڵاتی کوردی ئێزدیان له‌ده‌ستی داعش رزگارکردوه.
ئه‌و چالاکوانه وتی: ئه‌و هاووڵاتیه کورده ئێزیدیانه دانیشتووی ناوچه‌کانی شه‌نگال و ده‌وروبه‌رین و له‌کاتی هێرشه‌کانی داعش بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه رفێندراون و ره‌وانه‌ی سنوری شاری ره‌قه کراون.
هێزەکانی سوریای دیموکرات رێگایەکی سەرەکی نێوان رقەو مەنبەج کۆنترۆڵ دەکه‌ن کە پایتەختی داعش بەو شارە دەبەستێتەوە و هاوکارییەکانی لە رەقەوە وەردەگرێت.