یه‌کێتی ئه‌ورووپا داخوازییه‌کی مه‌سعوود بارزانی تاوتوێ ده‌کات
یه‌کێتی ئه‌ورووپا له وه‌ڵامی په‌یامه‌که‌ی مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، بڕیاریدا، هەوڵی هاوکاری کردنی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بدات.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، دلاوەر خالد ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی کوردستان ۲۴ی راگه‌یاند، بڕیاری هاوکاری کردنه‌که له‌دوای ئاراسته‌کردنی په‌یامێکی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بوو، که له مانگی شوبات، بۆ هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکی یه‌کێتی ئه‌وروپا و سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئه‌وروپای ره‌وانه‌کرد.
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی راشیگه‌یاند، له په‌یامه‌کاندا بارزانی، ره‌وشی دارایی هه‌رێم، هاتنی رێژه‌یه‌کی زۆری په‌نابه‌ران، شه‌ڕی داعش و بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانی له‌لایه‌ن به‌غدا، روون کردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له بڕیاره‌که‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا، هه‌ریه‌ک له بانکی نێوده‌وڵه‌تی (World Bank) و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی (IMF)، و بانکی وه‌به‌رهێنانی ئه‌وروپا (IIB) راسپێردراون، بۆ ئه‌وه‌ی پرسی هاوکاری دارایی هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ بکه‌ن.
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، داواکردنی هاوکارییه‌کان له یه‌کێتی ئه‌وروپا، له چوارچێوه‌ی هاوبه‌شی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له شه‌ڕی دژی داعشه.