بەرپەرچ درانەوەی پەلاماری داعش بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرەی "کەسەک"
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i234079-بەرپەرچ_درانەوەی_پەلاماری_داعش_بۆسەر_هێزەکانی_پێشمەرگە_لە_بەرەی_کەسەک
فەرماندەری یەکینەی هەشتی هێزەکانی پێشمەرگە لە ئەرکانی هەڵمەتی دهۆک ، باسی لە بەرپەرچ درانەوەی پەلاماری داعشی کردووە بۆسەر بنکەی هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرەی کەسەک .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2016 13:01 Asia/Tehran
  • بەرپەرچ درانەوەی پەلاماری داعش بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرەی

فەرماندەری یەکینەی هەشتی هێزەکانی پێشمەرگە لە ئەرکانی هەڵمەتی دهۆک ، باسی لە بەرپەرچ درانەوەی پەلاماری داعشی کردووە بۆسەر بنکەی هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرەی کەسەک .

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، سەرهەنگ شەریف سەندی لە وتووێژێکی چاپەمەنیدا کوتی : هێزەکانی پێشمەرگە ، سەرلەبەیانیی سێشەممە توانیان پەلاماری ئەندامانی گروپی ڕەشەکوژیی داعش بۆسەر بنکەکانی خۆیان لە گوندی "جەمروود" لە بەرەی کەسەک بەرپەرچ بدەنەوە .

سەندی کوتیشی : ئەندامانی داعش لە کاتی دەسپێکی پەلامارەکەیانەوە توانیان تاکوو یەک کیلۆمیتریی بنکەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بچن ، بەڵام خەباتگێڕانی پێشمەرگە لە شەڕێکی دوو کاتژمێرەدا ، وێڕای بەرپەرچ دانەوەی ئەو پەلامارە ، ئەندامانی داعشیان ناچار کرد پاشەکشە بکەن .

سەندی وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئامارێکی ڕێک لە قەبارەی زیانەکانی ئەو شەڕە لەبەر دەست دا نییە ، کوتیشی هێزەکانی پێشمەرگە کوژراو و برینداریان نەبووە و تەنیا زیانی داراییان وێکەوتووە .