ناساندنی ئەندامانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ئەنجوومەنی هاوبەش لەگەڵ یەکیەتی نیشتمانی
بزوتنەوەی گۆڕان لەیەکەم هەنگاوی خۆی بۆ جیبەجیکردنیی ڕیککەوتننامە لەگەڵ یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق ، بەربژارەکانی خۆی بۆ ئەندام بوون لە ئه نجوومەنی ریبەری هاوبەش لەگەڵ ئەو پارتە ناساندووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پریس ، نوشیروان مستەفا ڕێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان لە سەرووی شاندێکی ئەو پارتە لە ئەنجوومەنی هاوبەشی رێبەری لەگەڵ یەکیەتی نیشتمانی دایە .
ئەم ئەنجوومەنە بە گوێرەی برگەی ٢٣ ڕیککەوتننامەیەک کە حەوتەکانی ڕابردوو لە نێوان یەکیەتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕان ئیمزا کراوە ، پیک دیت . یەکیەتی نیشتمانی ڕۆژێک زووتر لە بزوتنەوەی گۆڕان بەربژارەکانی خۆی بۆ ئەندام بوون لەم ئەنجوومەنە ناساندووە . لە هەواڵی بڵاو کراوە لەم بارەوە هاتووە کە بەربژارەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەنجوومەنی هاوبەش ، بریتیە لە نوشیروان مستەفا ، عۆمەر سەید عەلی ، محەممەد توفیق ڕەحیم ، عۆسمان حاجی مەحموود ،سامال عەبدوڵڵا و ئیسماعیل نامق .
بە سەرنج لە ناوی بەربژارەکانی دوو حیزب ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە زۆر لەئەندامانی گەنج کەڵکیان وەرنەگرتووە وئەندامانی به ته مه نی دوو حیزب ، رۆڵی سەرەکیان هەیە لەو ئەنجوومەنە و سەرەڕای ئەوەی کە لە نێوان بەربژارەکانی یەکیەتی نیشتمانی ناوی هیرو ئیبراهیم ئەحمەد لە ئەندامانی مەکتەب سیاسی حیزب و هاوسەری جەلال تالەبانی سکرتێری گشتی یەکیەتی نیشتمانی دەبین درێت ، بەڵام هیچکام لە ئافرەتەکانی ئەندامی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری ئەنچوومەنی هاوبەشی ڕێبەری نین . بڕیارە ئەمرۆ پێنج شەممە لە ڕی و ڕەسمێک بە فەرمی یەکجاریی بوونی ئەندامان و پێکهاتنی ئەنجوومەنی هاوبەشی ڕێبەری دوو پارتی یەکیەتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕان ڕابگەیندرێت .