هاوردەی چەک بۆ هەرێمی کوردستان بە ئاگاداریی دەوڵەتی فیدراڵ ئەنجامی دەدرێت
حوزهیران 10, 2016 11:43 Asia/Tehran
ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هاتنی چەک بۆ هەرێمی کوردستان بە ئاگاداری حدەوڵەتی فیدراڵی عێراق ئەنجام دەدرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەبار یاوەر لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵی "هنا بغداد" وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە هاتنی چەک بۆ هەرێمی کوردستان بە ئاگاداریی دەوڵەتی ناوەندەی عێراق ئەنجام دەدرێت، وتی: بەمزووانە وەجبەیەک چەکی ئەڵمانی دێتە هەرێمی کوردستانەوە.
یاوەر جەختی لەوەش کردەوە کە هێزەکانی پێشمەرگە تەنیا ٢٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی مووسڵەوە دوورن.