''رێکخراوەکان لە تەنگژەدان''
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i234418-''رێکخراوەکان_لە_تەنگژەدان''
سەرۆکی لیژنەی رێکخراوە مەدەنییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت دەکات و رایدەگەیەنێت: لەسایەی ئەواندا رێکخراوەکان و چالاکانی مەدەنی دەردەکرێن و چالاکییەکانیان بەرتەسک دەکرێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 10, 2016 11:56 Asia/Tehran
  • ''رێکخراوەکان لە تەنگژەدان''

سەرۆکی لیژنەی رێکخراوە مەدەنییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت دەکات و رایدەگەیەنێت: لەسایەی ئەواندا رێکخراوەکان و چالاکانی مەدەنی دەردەکرێن و چالاکییەکانیان بەرتەسک دەکرێتەوە.

سالار مەحمود، سەرۆکی لیژنەی رێکخراوە مەدەنییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، لەو پەیامە نوسراوەدا دەڵێت: بەسە سوکایەتی بە چالاکانی مەدەنی و تێکخراوە مەدەنییەکان.

هەر لەو پەیامەدا ئاشکرای دەکات: ڕۆژی (5)ی ئەم مانگە لە شاری هەولێر چەند کەسێک بەجل و بەرگی سەربازییەوە، خۆیان بەئاسایش ناساندوە و چەند چالاکێکی ئەو رێکخراوەیان بەبێ‌ نوسراوی دادگا خستوەتە ئۆتۆمبێلەوە و لە پشتی بازگەی پردێ‌ فڕێیان داون و پێیان راگەیاندون، بۆیان نییە لە هەولێر بن.

سالار مەحمود راشیدەگەیەنێت: ئەو کردارانە کاریگەریی خراپ لەسەر ناوبانگی هەرێم جێدەهێڵێت لەناوەندە جیهانیەکاندا و ئەگەر پەکخستنی پەرلەمان و حکومەت بەپاساوی سیاسی بێت، ئەوا فشار بۆسەر رێکخراوە مەدەنیەکان و دەرکردنی رێکخراوێک بەو میکانیزمە پێشینەیەکی مەترسیدارە و ئێوە لێی بەرپرسن.