کۆبوونەوەی سەرانی دووپارتی گرینگی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i234790-کۆبوونەوەی_سەرانی_دووپارتی_گرینگی_کوردستانی_ئێراق
پارتی "دیمۆکراتی کوردستان" و "یەکیەتی نیستمانی کوردستان " بۆ باس وڕاویژ لە بارەی پێوەندی دوو لایانە و ڕێککەوتنی یەکیەتی نیستمانی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان ،کۆبوونەوەی هاوبەشیان بەڕیوە بردووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 12, 2016 12:11 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی سەرانی دووپارتی گرینگی کوردستانی ئێراق

پارتی "دیمۆکراتی کوردستان" و "یەکیەتی نیستمانی کوردستان " بۆ باس وڕاویژ لە بارەی پێوەندی دوو لایانە و ڕێککەوتنی یەکیەتی نیستمانی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان ،کۆبوونەوەی هاوبەشیان بەڕیوە بردووە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، دوای ئیمزای ڕیککەوتننامە لە نێوان حیزبی " یەکیەتی نیشتمانی کوردستان" بە سەرۆکایەتی جەلال تالەبانی لەگەڵ بزوتنەوەی "گۆران" کە بەرەو ڕووی نارەزایەتی پارتی دێمۆکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی "مەسعوود بارزانی" بۆتەوە ،یەکەم کۆبوونەوەی نێوان دوو حیزبی دێمۆکرات و یەکیەتی نیشتمانی بەڕێوە چوو .بە پێی نووسراوەی ماڵپەری دەنگ و باسی ئەلسومەریە ، سەرۆکایەتی وەڤدی پارتی دێمۆکراتی کوردستان لە ئەستۆی "نیچیروان بارزانی " و وەڤدی یەکیتی نیشتمانی وەئەستۆی "کۆسرەت ڕەسوول" دایە .

لەم کۆبوونەوەیە ، لایەنەکان لە بارەی پیوەندیی دوو لایانەی دوو حیزب ، دوای ئیمزای ڕێککەوتننامەی یکێتی نیشتمانی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان باس کرا و هەروەها لایەنەکان لە بارەی داهاتووی ڕێککەوتنی ستراتژیک لە نێوان دوو حیزب دوای ڕیککەوتنی یەکیەتی نیشتمانی لەگەڵ گۆڕان قسەیان کردووە .

ئەم کۆبوونەویە هەروا بەردەوامە وپێشبینی دەکرێت یەکیکی دیکە لە گرینگترین مەسەلەگەلێک کە لەو دا باسی لە سەر دەکرێت ، پرسی چلۆنایەتی بەڕێوە بردنی کۆپرسی لە خەڵک لە بارەی بابەتەکانی جۆر بە جۆر لە هەرێمی کوردستانی ئێراق دابێت .

پارتی "یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان" کە به‌خەنیمی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دێتە ئەژمار ، هەندێک لەمەو بەر ڕێککەوتننامەیەکی یەکجار گرینگی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان ئیمزا کردووە کە بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتننامەیە ،دوو حیزب هەوڵ ئەدەن هەتا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی یه‌کگرتوو ، سیاسەتگەلێکی هاوبەشیان هەبێ بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و هەروەها پیوەندی کوردەکان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی ئێراق دا . ئەم ڕیککەوتننامەیە لە لایەن "نوشیرەوان موستەفا" ، سکرتێری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ، و "کوسرەت ڕەسوول" ، جێگەنشینی یەکەمی تالەبانی ، لە حالێکدا ئیمزا کراوە کە دوای ماوەیەکی درێژخایەن جەلال تالەبانی لە لای خەڵک دا ئامادە بوو و شایەتی ئیمزای ئەو ریککەوتننامەیە بوو . ڕێککەوتنێک کە بەرەوڕووی ناڕەزایەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە ڕیبەری بارزانی بۆتەوە وئەو حیزبە وای بۆ دەچێت کەیەکێتی نیشتمانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان ، له‌ پێناو لاوازکردنی دەبێت .