پێداویستیی زۆری هەرێمی کوردستانی ئێراق بە چاکسازییەکان
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی : دەبێ لەڕێگەی کەمکردنی خەرج و بەرجەکان، پەرەپێدانی سەرمایە و چاکسازی کردنی داڕشتی دەوڵەت، دەست بدەینە چاکسازی بنەڕەتی.
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، قوباد تاڵەبانی جێگری نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی : دەوڵەتی هەرێم پێویستی بە چاکسازی ناوخۆیی، چاکسازی و گۆڕانکاری زۆر هەیە و ئەگەر نەتوانێ دەستی بەمە ڕابگات تووشی قەیرانی ئێستا دەبێ.
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان یەکێک لە گرفتەکانی گەورەی حکومەتی هەرێمی بەفیرۆدانی بەربڵاوی سەرچاوەکانی ماڵی زانی .
ناوبراو وتی : یەکێک لە گرفتەکانی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئاست و ئەندازەی ناشیاوی و دەستێوەردانی لە کاروبار و بوارە جۆربەجورەکانە.
قوباد تاڵەبانی یەکێکی دیکە لە گرفتەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراقی ئاشکرا نەبوونی هەڵوێستی ئابووری و وابەستەیی زۆری بە نەوت زانی و وتی ک ئێمە ڕەوشێکی ئابووری ئاڵۆزمان هەیە .