دادگای هەولێر سزای لە سێدارەدانی بۆ حەوت کەس دەرکرد
دادگاى تاوانى هەولێر بڕیارى لە سێدارەدانى بۆ حەوت تۆمه‌تباری تەقینەوەکەى نزیک کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر دەرکرد و ١٠ تۆمەتباریشیان سزاى زیندانى هەتا هەتاییان بەسەردا سەپێنرا
به‌پێی هه‌والی کوردپرێس ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان له ڕاگه‌یێندراوێکدا، ڕایگەیاند،: ڕۆژی ١٣ ی حوزەیرانی ٢٠١٦ دادگاى تاوانى هەولێر بڕیاری لە سێدارەدانى بۆ حەوت تۆمەتبار و بڕیارى زیندانى هەتا هەتاییى بۆ ١٠ تۆمەتبارى دیکە دەرکرد، بەتۆمەتی ئەنجامدان و پیلان داڕشتن بۆ تەقینەوەکەى ١٧ى نیسانى ٢٠١٥ى شارۆچکەى عەنکاوەى نزیک کونسوڵخانەى ئەمەریکا.
ڕاگه‌یێندراوه‌که زیادیشی ده‌کات: ئەو تۆمەتبارانە له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆری سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان وبه‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیر کرابوون به‌هه‌ماهه‌نگیی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ئاسایشی که‌رکوک.
١٧ى نیسانى ساڵى ڕابردوو ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو لە نزیک کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە عەنکاوە تەقییەوە کە بەهۆیەوە دوو کەس کوژران کە خەڵکى باکورى کوردستان بوون و هەشت کەسى دیکە برینداربوون.