مەلا بەختیار: پارتی نایەوێت پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بە گۆڕان بدرێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i235291-مەلا_بەختیار_پارتی_نایەوێت_پۆستی_سەرۆکی_پەرلەمان_بە_گۆڕان_بدرێتەوە
مەلا بەختیار ئاشکرای کرد: پارتی نایەوێت پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بە گۆڕان بدرێتەوە جا چ یووسف محه‌مه‌د چ که‌سیکی دیکه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 15, 2016 07:53 Asia/Tehran
  • مەلا بەختیار: پارتی نایەوێت پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بە گۆڕان بدرێتەوە

مەلا بەختیار ئاشکرای کرد: پارتی نایەوێت پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بە گۆڕان بدرێتەوە جا چ یووسف محه‌مه‌د چ که‌سیکی دیکه‌.

مەلا بەختیار ئاشکرای کرد: پارتی نایەوێت پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بە گۆڕان بدرێتەوە جا چ یووسف محه‌مه‌د چ که‌سیکی دیکه‌.

‎‎به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە جگە لە یوسف محەمەد، پارتی ‏بەهیچ شێوەیەک ڕازی نییە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە بزووتنەوەی گۆڕان بداتەوە‎.‎

دووپاتیشی کردەوە، خاڵە ‏ناکۆکەکانی نێوان یەکێتی و پارتی لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌دا، لەسەر بابەتەکانی "گەڕانەوەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ‏هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەناو پەرلەمان و ڕێککەوتنەکەی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی ‏کوردستان" بووە. مه‌لا به‌ختیار وتیشی: ”ڕوونکردنەوەی خۆمان لەسەر ئەو خاڵانە دا و دانیشتنەکە دەروازەیەکی نوێ و لێکدانەوەی نوێی ‏کردەوە، ئاسۆیەک ڕۆشن کرایەوە لە نێوانمان کە چۆن بەردەوامی بە کۆبوونەوەکانمان بدەین‎“.‎

‎کارگێری مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو کە پارتی سوورە لەسەر ئەوەی، نابێت یوسف محەمەد، بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بگەڕێتەوە، جگە ‏لەوەی پێداگریش لەسەر ئەوە دەکات کە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بزووتنەوەی گۆڕان وەربگیرێتەوە و بەهیچ شێوەیەک ‏بەو بزووتنەوەیە نەدرێت‎.