داخوازی نوێنەری په رله مانی ئێراق بۆ پشتیوانی کردن لە هێزەکانی پێشمەرگە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i235300-داخوازی_نوێنەری_په_رله_مانی_ئێراق_بۆ_پشتیوانی_کردن_لە_هێزەکانی_پێشمەرگە
نوێنەری پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق لە پاڕڵمانی عێراق داوای کرد پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستانی داعش دا زیاتر بکرێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 15, 2016 07:55 Asia/Tehran
  • داخوازی نوێنەری په رله مانی ئێراق بۆ پشتیوانی کردن لە هێزەکانی پێشمەرگە

نوێنەری پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق لە پاڕڵمانی عێراق داوای کرد پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستانی داعش دا زیاتر بکرێ.

ئەشواق جاف نوێنەری پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق لە پاڕڵمانی عێراق لە هەڤپەیڤینێک دا لەگەڵ هەواڵدەریی فورات نیوز" وتی: هێزە سەربازییەکانی عێراق لەشەڕی تیرۆریستان دا سەرکەوتنی بەرچاویان وەدەست هێناوە کە لە مێژوو دا تۆمار دەکرێ هەر بۆیە سیاسەتوانانی عێراقی دەبێ ناکۆکییەکان وەلانێن و پشتیوانی زیاتر بکەن لە هێزە عێراقییەکان.

ئەو نوێنەرەی پاڕڵمانی عێراق جەختیشی کرد شەڕ لەگەڵ تیرۆریستانی داعش تا ئازاد کردنی دواین بستی خاکی داگیرکراوی عێراق درێژەی دەبێ.

سێزدەی ژۆئێن هاوکات بوو لەگەڵ دوهەمین ساڵوەگەڕی فتوای مەرجەعیەتی ئایینی لە عێراق لە بابەت جیهادی کەفایی و دامەزرانی هێزی حەشدی شەعبی بۆ بەرگری کردن لە خاکی عێراق و وەدەرنانی گروپی تیرۆریستی داعش لەو وڵاتە.