نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ لە رووسیا دیدار ده‌کات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i235492-نێچیرڤان_بارزانی_له_گه_ڵ_سێرگی_لاڤرۆڤ_لە_رووسیا_دیدار_ده_کات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستانی عێراق و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە رووسیا کۆدەبنەوە.‏
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 16, 2016 09:07 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ لە رووسیا دیدار ده‌کات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستانی عێراق و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە رووسیا کۆدەبنەوە.‏

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس ٰبیستەمین کۆڕبەندی ئابووری بە بەشداریی ژمارەیەک لەسەرکردە و پسپۆڕانی ئابووریی جیهان بەڕێوەدەچێت و شاندێکی هەرێمی ‏کوردستانیش بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بەشداری دەبن و سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌میانه‌ی ئه‌و به‌شداری کردنه‌دا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا دیدار ده‌کات.‏

لەو کۆڕبەندەدا گفتوگۆ لەسەر زۆرێک لەپرسە ئابوورییەکانی جیهان، پەیوەندیی و کاریگەریی ئابووری رووسیا و وڵاتانی جیهان و ‏دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانە ئابوورییەکان دەکرێت.‏

سامی ئەرگووشی، سکرتێری رۆژنامەڤانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە سانت پترسبۆرگی رووسیا رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 16-6-2016 بیستەمین کۆڕبەندی ئابووری لە شاری سانت پترسبۆرگی رووسیا دەستپێدەکات، شاندێکی ‏باڵای حکوومه‌تی هەرێمی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بازرانی، سەرۆکوەزیران گەیشتووەتە رووسیا بەمەبەستی بەشداریکردن ‏لە کۆڕبەندەکە.‏

سکرتێری رۆژنامەڤانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا، بڕیارە نێچیرڤان ‏بازرانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی رووسیا، وەزیرانی دەرەوە، نەوت و سەرۆکی کۆمپانیای ‏گازپرۆم کۆببێتەوە.‏

ئەرگووشی گوتیشی "بەشداریکردنی نێچیرڤان بارزانی لەسەر بانگێشتنی فەرمیی رووسیا بووە".‏