دیداری سەرۆکی حکو مه تی هه ریمی کوردستانی عێراق لەگەڵ لاورۆف
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i235612-دیداری_سەرۆکی_حکو_مه_تی_هه_ریمی_کوردستانی_عێراق_لەگەڵ_لاورۆف
نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ (پێنجشەممە ) لەگەڵ سێرگێئی لاورۆف ، وەزیری دەرەوەی روسیا دیداری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 16, 2016 16:00 Asia/Tehran
  • دیداری سەرۆکی حکو مه تی هه ریمی  کوردستانی عێراق لەگەڵ لاورۆف

نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ (پێنجشەممە ) لەگەڵ سێرگێئی لاورۆف ، وەزیری دەرەوەی روسیا دیداری کرد.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیک ی روسیا ، لاورۆف لەو دیدارەدا کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئابووریی سەن پترزبورگ ئەنجام درا ، لەگەڵ بارزانی سەبارەت بە پرسەکانی هاوپەیوەند بە پەیوەندییە ئابوورییەکان ، دۆخی سیاسیی ناوچە و درێژەی خەبات بە دژی داعش وتووێژیان کرد.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە دوو لایەن لەو دیدارەدا سەبارەت بە پەرەدان بە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان روسیا و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە تایبەت لە بەشی نەوت و گاز بیروڕایان گۆڕیەوە.

نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەی ئابووریی سەن پترزبورگ کە لە 16 تا 18 ی جولای لەو شارەدا بەڕێوەدەچێ ، گەییشتە روسیا.

هاوکات لەگەڵ ئەو دیدارە ، بەرپرسی هیزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ باسی لە رادەست کرانی دوو باری چەکەمەبی روسیی لە لایەن ئەو هێزانەوه کرد.